موچه‌ی 3 مانگی ئەم توێژە دابه‌ش ده‌كرێت
ئه‌مڕۆ دووشەممە موچه‌ی 3 مانگی مامۆستایانی گرێبه‌ست، هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس دابه‌شكرا و بڕیاره به‌یانیش مووچه‌ی گرێبه‌ستانی بڕوانامه‌ی دبلۆم دابه‌ش بكرێت.
لەمبارەیەوە سالار سادق، راگه‌یاندنی په‌روه‌رده‌ی سۆران، به (باس‌نیوز)ی راگه‌یاند: "مامۆستایانی سنووری سۆران كه له‌خوێندنی 2013-2014 گرێبه‌ستیان بۆ كراوه، ئه‌مساڵیش له 1-1-2015 تا 31-12-2015 گرێبه‌سه‌ته‌كه‌یان بۆ نوێ كرایه‌وه و ئه‌مڕۆ مووچه‌ی مانگه‌كانی 1-2-3-2015 به‌یه‌كه‌وه بۆ خه‌رج كرا، كه بۆ هه‌رمانگه‌و پێنج سه‌د هه‌زار دینار، 27 مامۆستاش كه بڕوانامه‌ی دبلۆمیان هه‌یه، بڕیاره سبه‌ی به‌هه‌مانشێوه موچه‌ی 3 مانگی گرێبه‌ستیان پێبدرێت”.
راگه‌یاندنی په‌روه‌رده‌ی سۆران، وتیشی: "له سنوری په‌روه‌رده‌ی سۆران، 87 مامۆستای گرێبه‌ست هه‌یه، له‌وانه هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس 60 مامۆستایه‌و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دبلۆم 27 مامۆستایه كه له 1-1 تا 31-12-2015 گرێبه‌سته‌كانییان بۆ نوێكراوه‌ته‌وه مانگانه بری 500 هه‌زار دیناریان پێده‌درێت”
PM:02:32:18/05/2015