سلێمانی.. بەتۆمەتی لەخشتەبردنی كچان لە فەیسبوك دوو گەنج دەستگیركران
به‌تۆمه‌تی به‌کارهێنانی تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوک بۆ له‌خشته‌بردنی کچان و ئیستیغلالکردنیان بۆ پاره و سێکس، دوو گەنج لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیركران.
سه‌رکه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی ڕاگه‌یاند:" یه‌کێک له گه‌نجه‌کان ناوی (ش، غ، س) ه‌و به‌ناوی خۆشه‌ویستییه‌وه کچێکی له خشته‌بردووه و ئاڵتوون و پاره‌ی خوشکه‌کانی لێوه‌رگرتووه."
ڕوونیشیکرده‌وه:" دوای ئه‌وه‌ی ماڵی کچه‌که به‌دیار نه‌مانی ئاڵتوون و پاره‌که‌یان ده‌زانن، کچه‌که له ترساندا نهێنییه‌که ئاشکراده‌کات و به‌ماڵه‌وه ده‌ڵێت له ڕێگه‌ی فه‌یسبوکه‌وه کوڕێکی ناسیوه و ئاڵتوونه‌کانی بۆ بردووه."
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد:" دوای ئه‌وه‌ی که‌س و کاری ئه‌و کچه سکاڵا تۆمارده‌که‌ن، کوڕه‌که به‌پێی مادده‌ی (406) ی یاسای سزادانی عێراقی ده‌ستگیرکرا."
وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی، وتیشی:" له‌لایه‌کی تره‌وه له‌سه‌ر سکاڵای دایکی کچه خوێندکارێک، هێزه‌کانمان کوڕێکیان ده‌ستگیرکردووه به‌ناوی ( ش، س، ح) که له ڕێگه‌ی فه‌یسبوکه‌وه کچه‌که‌ی ناسیوه‌و دوای ماوه‌یه‌ک قسه‌کردن پێکه‌وه، ڕۆژێک له‌سه‌ر ڕێگه‌ی قوتابخانه داوای له کچه‌که کردووه بچێته ناو ئۆتۆمبیله‌که‌یه‌وه، کاتێک چوونه‌ته ناو ئۆتۆمبیله‌که کاری سێکسی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامداوه و دواتر هه‌ڕه‌شه‌ی له کچه‌که کردووه‌و پێی وتووه گرته‌ی ڤیدیۆم لایه و هه‌ر کاتێک نه‌هاتی بۆلام بڵاوی ده‌که‌مه‌وه."
سه‌رکه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی، ئه‌وه‌ی بۆ ڕۆژنیوز ئاشکرا کرد:" ئه‌و گه‌نجه‌ش به‌پێی مادده‌ی 394 ی یاسای سزادانی عێراقی ده‌سگیرکراوه.
PM:01:54:19/05/2015