گۆڕان وەڵامی جەعفەر ئیمینكی دەداتەوە

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان لەنوسینێكدا وەڵامی جەعفەر ئیمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمان دەداتەوە كە لە دیمانەیەكدا وتبوونی گۆڕان لە پەرلەمان حیزبایەتی دەكات.

بێستون فایەق، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان لە نوسینێكدا كە وێنەیەكی بۆ سپی میدیا ناردوە، سەبارەت بەوەی كە ئیمینكی وتبووی گۆڕان بێ ئەزمونە دەڵێت: بێ ئەزمونین نامانەوێ دەستەی سەرۆکایەتی و بەڕێوەبەری گشتی دەسەڵاتەکانیان بۆ بەرژەوەندی شەخسی بەکاربهێنن ؟

دەقی وڵامنامەكەی بێستون فایەق بخوێنەرەوە:

بێستون فایه‌ق بۆ جه‌عفه‌ر ئیمنیكی..
کاک جەعفەر راست دەکات ئێمە ئەزمونمان نیە ...
ئێمه‌ بێ ئه‌زموونین چونكه‌ له‌یه‌ك ساڵدا نزیكه‌ی 20ملیارمان له‌بودجه‌و خەرجی پارلەمان كه‌مكرده‌وه‌...
کاک جەعفەر راست دەکات ئێمە ئەزمونمان نیە ...
بی ئەزمونین نزیکەی بیست ملیار دینارمان لە بودجەو خەرجی پارلەمان لە یەک ساڵدا کەمکردەوە ؟
بێ ئەزمونین وەک پێشتر زیاتر لە ٥٠٠ هەزار دۆلارمان نەدایە ئۆتۆمبێل بۆ دەستەی سەرۆکایەتی و بەرپرسی پاسەوان و سکرتێرەکانیان ؟
بێ ئەزمونین نامانەوێ دەستەی سەرۆکایەتی و بەڕێوەبەری گشتی دەسەڵاتەکانیان بۆ بەرژەوەندی شەخسی بەکاربهێنن ؟
بێ ئەزمونین ئۆتۆمبێلی کرانبەهامان نەکردە دیاری دەرچون بۆ کوڕو کچی پارلەمانتارەکان ؟
بی ئەزمونین کە خزم و کەسەکانی خۆمان لە پارلەمان نەکردە راوێژکارو فەرمانبەر و دواتریش بە نایاسایی خانەنشینیان بکەین ؟
بێ ئەزمونین دەیان هەزار دۆلارمان بە نایاسایی بۆ خوێندن و بابەتی تر نەدایە نزیکەکانی خۆمان ؟
بێ ئەزمونین بمانەوێ خەرجی کەمبکەینەوە ، ئیفاد نەهێڵین، بەهەدەردانەکانی پێشتر راگرین ؟
بێ ئەزمونین بەیاساو رێنمایی بە کارە نایاسایی و نا واقعیەکاندا بجینەوە و خانەنشینە نایاسایی و پلە بەخشینەوەکان هەڵوەشێنینەوە ؟
بی ئەزمونین بندیوارەکان کە بەنایاسایی موچەیان پێ دەدەن بیانخەینەوە سەر کار ؟
بێ ئەزمونین هاتوین و پێتان دەڵێین بۆستن و لەمەزیاتر وێرانی مەکەن ؟
ئەو ئەزمونەی کە بیست و پێنج ساڵە ئیدارەی کوردستانی پێدەدرێت و بە بیست و پێنج ساڵی تر فەزاحەت و ناڕێکیەکانی چاک ناکرێت شایانی ئەوە نیە شانازی پێوە بکریت .
رێزم بۆ کاک حەعفەر پێشبینیم دەکرد پشتیوانی رێکارە یاسایی و ئیداریەکان بکات و بە هیوام ئەم قسانەی تەنها کاردانەوەی ئەو کاریگەریە حزبیانە بێ کە رەنگە کەوتبێتە سەری ..



PM:04:55:19/05/2015