ڕێكخراوی سكاڵا‌و چاودێری داوا له‌و هاوڵاتیانه ده‌كات كه به‌هۆی خراپی كوالێتی به‌نزینه‌وه زیانیان پێگه‌یشتوه سكاڵا تۆمار بكەن‌و ئەو رێكخراوەی پارێزەریان بۆ دابین دەكات.
ڕێكخراوی سكاڵا‌و چاودێری لەبەیاننامەیەكدا داوا له‌هاوڵاتیان كراوه ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت لێپرسینه‌وه بكه‌ن له‌لایه‌نی كه‌مته‌رخه‌م‌و هۆكار بۆخراپی كوالێتی به‌نزین‌و زیانگه‌یاندن به‌ئۆتۆمبێله‌كانیان، ڕاسته‌وخۆ له‌داواكاری گشتی سكاڵا تۆمار بكه‌ن داواكاری گشتی به‌دواداچون بۆ سكاڵاكان ده‌كات وه‌ك ئه‌ركێكی خۆیان.
ڕێكخراوی سكاڵا‌و چاودێری ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو دووه‌م ڕێگا بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه ئه‌وه‌یه له‌به‌شی یاسایی ڕێكخراوی سكاڵا‌و چاودێری سكاڵا بكه‌ن هه‌موو ڕۆژێك له‌كاتژمێر چواری پاشنیوه‌ڕۆ تاحه‌وتی ئێواره ئه‌ركی به‌دواداچون‌و گه‌یاندنی سكاڵاكان‌و دروست كردنی فشاره‌كه ڕێكخراوه‌كه ده‌یگرێته ئه‌ستۆ.
له‌به‌رامبه‌ر قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوانیش به‌هۆی خراپی كوالێتی به‌نزینه‌وه، سكاڵا‌و چاودێری پێشنیاز بۆ هاوڵاتیان ده‌كات ڕاسته‌خۆ له‌دادگا سكاڵا تۆمار بكه‌ن‌و ڕێكخراوی سكاڵا‌و چاودێریش ئاماده‌یه ئه‌ركی دابینكردنی پارێزه‌رو هه‌ر ئه‌ركێكی دیكه بگرێته ئه‌ستۆ.