له‌یادی 40 ساڵه‌ی دامه‌زارندنی یه‌کێتی، ئه‌مڕۆ 5/31 ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندو وه‌زیره‌کان و په‌رله‌مانتاران له‌ماڵی تاڵه‌بانی له‌ده‌باشان کۆده‌بنه‌وه، به‌یانیش له گووندی یاخسه‌مه‌ر له‌شاربژێر ئاهه‌نگی ئه‌و یاده سازده‌کرێت.
میدیایاکانی یه‌کێتی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن ئه‌مڕۆ له‌ماڵی تاڵه‌بانی له گردی ده‌باشان سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه‌و له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌شدا هه‌ریه‌كه له‌وه‌زیره‌كانی یه‌كێتی له‌كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێم، په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی سه‌وز له‌په‌رله‌مانی كوردستان، په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، لێپرسراوی مه‌كته‌به‌كانی یه‌كێتی به‌شداری ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به سپی میدیای راگه‌یاند : ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه زیاتر بۆ خولقاندنی که‌شێکی ته‌ندروسته له‌نێوان به‌رپرسانی هه‌ردوو باڵی ناکۆکی نێو یه‌کێتی بۆ ئه‌وه‌ی له رۆژانی ئاینده‌دا درێژه بۆ کۆبوونه‌وه‌کانی مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکردایه‌تی بدرێت. هه‌رچه‌نده سه‌رچاوه‌که‌ی سپی ئه‌و کاره‌ی به‌زه‌حمه‌ت ناوزه‌د کرد.
وابڕیاریشه سبه‌ی که 6/1 رۆژی دامه‌زراندنی یه‌کێتی یه ئاهنه‌گێک له گوندی یاخسه‌مه‌ر له شارباژێر باکوری شاری سلێمانی سازبکرێت.( هه‌ڵبژرادنی یاخسه‌مه‌ر بۆ ئه‌و ئاهه‌نگه په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌وه‌ی ئه‌و گونده باره‌گای تاڵه‌بانی لێبووه له‌ساڵی هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی رابردوودا‌و جارێکیش زۆر به خه‌ستی له‌لایه‌ن فرۆکه‌کانی رژێمی پێشووه بۆردومان کراوه، هه‌روه‌ها شارباژێر شوێنێکه یه‌کێتییه‌کان به‌لانکه‌ی شۆرش و هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی خه‌بات ناوزه‌دی ده‌که‌ن).