بەهۆی رووداوەكەی هەولێرو سەیدسادق 6 پزیشك‌و كارمەندی تەندروستی سزا دەدرێن
پاش لێكۆڵینەوە لەسەر رووداوی منداڵبوون لە نەخۆشخانەكانی هەولێرو سەیدسادق، وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ژمارەیەك دكتۆر‌و كارمەند سزا دەدات.
له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمدا هاتووه: سه‌باره‌ت به‌و دوو رووداوه له چه‌ند رۆژی رابردوو له‌نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ید سادق و نه‌خۆشخانه‌ی منداڵبوون له هه‌ولێر روویاندا، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر و سلێمانی و شاره‌زوور ئه‌رك داركران كه لیژنه‌ی پێكبهێنن، لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن له‌و رووداوانه.
هەروەها هاتووە: له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وت تائێستا شه‌ش كه‌س له پزیشك و كارمه‌ندان كه‌مته‌رخه‌من و به‌گوێره‌ی كهمتهرخهمییهكهیان سزادراون.
یه‌كێكیان سزای هۆشداری (ئینزار) درواوه دوانیان سزای بڕینی مووچه بۆماوه سێ رۆژ و دوانیان گوازراونه‌ته‌وه له شوێنه‌كانی كاركردنیان و یه‌كیان سزای سه‌رنج راكێشان دراوه وه لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له حاڵه‌ته‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سید سادق ده‌كرێت.
PM:01:53:01/06/2015