وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند لە رۆژێکدا بەنەوتی هەرێم و کەرکوکەوە ٥٧٧ هەزار ٦٢١ بەرمیلی هەناردەی جیهان کردووە.
لە راپۆرتی مانگانەی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان کە کۆپییەکی بۆ سپی نێرداوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ههرێمی كوردستان له مانگی "ئایار"دا بڕی "17،906،242" بهرمیل نهوتی له رێی بۆری كوردستانهوه ههناردهی بهندهری "جیهانی" توركی كردووه، به تێكڕای رۆژانهی "577،621" بهرمیل.
راپۆتەکە باسی بەرهەمی کێڵگەکانی هەرێم دەکات و باس لەوە دەکات کە لەو کێڵگانەوە "12،620،452" بهرمیل واته به تێكڕای "407،111" بهرمیلله رۆژێكدا نێردراوە، سەبارەت بە کێڵگەکانی نهوتی باكوریش راپۆرتەکە دەلێت:5،285،790 بهرمیل و به تێكڕای رۆژانهی 170،509 بهرمیل له رۆژێكدا بهشداربوون.
وەزارەت ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لە مانگی ئایاردا، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی "13,915,549" بەرمیل، واتە تێكڕای "448,889" بەرمیلی رۆژانەی رادەستی سۆمۆ کردووە، بەو 1,344,196 بەرمیلەشەوە کە لە نیساندا رادەستی سۆمۆ کرا بەڵام دانی پێدا نەنرا.
له راپۆرتهكهدا باسلهوهشكراوه، بەهۆی چەند بارودۆخێکەوە کە لە دەرەوەی کۆنترۆڵی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بووە، لە ئایاردا ماوەی 80 کاتژمێر کاتی لە کارکەوتن هەبووە لە هێڵی بۆری هەناردەکردندا. بە رەچاوکردنی ئەم لەکارکەوتنانە، ئەوا حکومەتی هەرێمی کوردستان تێکڕای502,911 بەرمیلی رۆژانەی رادەستی سۆمۆ کردووە.