دەنگدان لە تورکیا دەستیپێکرد

کاتژمێر ٨ ی بەیانی ئەمڕۆ ٦/٧ هاوڵاتیان روویان کردە سندوقەکانی دەنگدان و پرۆسەی دەنگدان لەسەرجەم شارەکانی تورکیا دەستیپێکرد.

ژمارەی دەنگدەرانی تورکیا ٥٣ ملیۆن و ٧٦٥ هەزار و ٢٣١ کەسن و ٢٠ پارتی سیاسی لە کێبڕکێدان.
 
لەو پارتانەی بەشداری دەنگدان دەکەن: ئاکپارتی، پارتی ئانادۆڵو، پارتی سەربەخۆی تورکیا، دەهەپە، پارتی دیموکرات، دەسەپە، پارتی رزگاری گەل، هەدەپە، پارتی کۆمۆنیست، مەهەپە، پارتی میللەت، پارتی سەعادەت، پارتی نیشتیمان. لە ناوچەی ٨٥ی هەڵبژاردن، پارتی ماف و ئازادییەکان لە ناوچەی ٧٥ی هەڵبژاردن، پارتی ناوەند، لەدەپە، دەیەپە، پارتی وڵات، هاوپەیمانی کۆمەڵگە، پارتی ریفۆرم و گەشەپێدان، پارتی ماف و دادپەروەری. 

لە تەواوی تورکیادا ١٦٥ کاندیدای سەربەخۆ هەن. 

پێدانی کارتی دەنگدەر لە یەکی حوزەیراندا کۆتایی هات. ئەو هاووڵاتیانەی کارتی دەنگدانیان بەدەست نەگەیشتووە دەتوانن دەنگ بدەن، ئەوانەشی ناویان تۆمار کراوە و کارتی دەنگدانەکانیان ون دەکەن لە رێی ناسنامەکانیانەوە (رەگەزنامە، شوناسی دائیرەکانی فەرمی، پاسپۆرت، مۆڵەتی شۆفێری،گرێبەستی هاوسەرگیرییەوە) دەتوانن دەنگ بدەن. 

هاوڵاتی دەتوانێت دوو دەنگ بدات، دەنگێک بە لیستەکەو دەنگێک بە کاندیدێک.



AM:08:21:07/06/2015