نازم دەباغ: تەندروستی بارزانی باشە
نوێنەری هەرێمی كوردستان لە تاران ئەو دەنگۆیانە بەدرۆ دەخاتەوە كە چەندین سایتی عەرەبیو فارسی سەبارەت بە "كۆچی دوایی بارزانی" بڵاویانكردبووە.
ئەمرۆو دوێنی چەندین سایتی عەرەبی وەك (شبكە انبا العراق- وكالات)، هەرەوها چەندین ماڵپەڕی فارسی باسیان لە دەنگۆیەك سەبارەت بە "كۆچی دوایی" مەسعود بارزانی بە بۆنەی جەڵتەی مێشك كردبوو، ئەمرۆ نازم دەباغ، نوێنەری هەرێمی كوردستان ئەم دەنگۆیانەی بەتوندی رەتكردوە.
نازم دەباغ لە لێدوانێك بۆ سایتی ئێرانیی (كورد پرێس) وتی ئەو هەواڵە بەتواوی درۆیەو دوورە لەراستیەوەو بڵاوكردنەوەی هەواڵی درۆی وا، هەوڵێكی نەزۆكە كە لەلایەن دوژمنانی كوردەوە دەدرێتو بارزانی تەندروستی باشەو هیچ كێشەیەكی نیە.
PM:02:10:09/06/2015