پارتی داوای لێبوردن لە گۆڕان‌و عەلی حەمەساڵح دەكات
لەسەر رووداوكەی 25ی ئازاری ئەمساڵ، فراكسیۆنی زەرد لەپەرلەمانی كوردستان بەفەرمی داوای لێبوردینیان لە فراكسیۆنی گۆڕان‌و پەرلەمانتار عەلی حەمە ساڵح كرد.
ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ی رۆژی 25/3/2015، كه تیایدا دوو په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان هێرشیان كرده سه‌ر په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، روونكردنه‌وه‌یه‌كی راگه‌یاند و تیایدا تیشكی خسته سه‌ر هه‌ڵوێستی فراكسیۆنه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر به رووداوه‌كه و به‌ناوی فراكسیۆنه‌كه‌شیانه‌وه داوای لێبووردنی له په‌رله‌مانتار عه‌لی حه‌مه صاڵح كرد و رایگه‌یاند: "ئێمه ئه‌و كاتیش وه‌كو فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رامانگه‌یاند ئه‌و بابه‌ته به هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ست نییه به سیاسه‌ت و تێفكرینی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌ڵكو ئه‌و بابه‌ته بابه‌تێكی كه‌سییه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی رووداوه‌كه دوو له به‌ڕێزان ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی فراكسیۆنه‌كه‌ی ئێمه‌ی تێدابووه، بۆیه ئێستا ئێمه ده‌رباره‌ی ئه‌و بابه‌ته قسه ده‌كه‌ین".
هه‌ر له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: "جارێكی دیكه ته‌واوی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، به تایبه‌ت فراكسیۆنی گۆڕان و به تایبه‌تتر به‌ڕێز په‌رله‌مانتار عه‌لی حه‌مه صاڵح، دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌وه سیاسه‌تی ره‌سمیی فراكسیۆنی ئێمه نه‌بووه، ئینفیعالێكی دوو هه‌ڤاڵی ئێمه بووه له كاتی گفتوگۆیه‌كدا كه له‌سه‌ر بابه‌تێك كراوه، بۆیه دڵنیایی ده‌ده‌ینه په‌رله‌مانی كوردستان و لێره‌شه‌وه به راشكاوی رایده‌گه‌یه‌نین كه چۆن ئێمه ئه‌و بابه‌ته‌مان نه‌كردووه، رایده‌گه‌یه‌نین كه داوای لێبووردن له په‌رله‌مانتاری به‌ڕێز كاك عه‌لی حه‌مه صاڵح و فراكسیۆنی گۆڕان ده‌كه‌ین كه ئه‌و رووداوه بوو".
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: "جارێكی دیكه ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه به تایبه‌ت بۆ به‌ڕێزان له فراكسیۆنی گۆڕان، ئێمه پابه‌ندین به هه‌موو ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی كه له نێوانماندا هه‌یه له به‌ڕێوه‌بردنی وڵاتێك و له به‌یه‌كه‌وه كاركردن و له ته‌وافوق و له تێگه‌یشتنی هاوبه‌شمان بۆ ئه‌و وڵاته كه به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌یخوازێت، هه‌روه‌ها ئه‌و بابه‌ته نه‌خوازراوه‌ش ده‌كه‌ینه فرسه‌ت بۆئه‌وه‌ی قسه ده‌رباره‌ی ئه‌وه بكه‌ین كه ئه‌وه‌ی بووه په‌رچه‌كردارێك بووه، ئینفیعالێك بووه له گفتارێكدا، بۆیه ئێمه‌ش ده‌خوازین له په‌رله‌مانی كوردستان كه نوێنه‌رانی خه‌ڵكی كوردستانین، ئه‌و بابه‌ته بكه‌ینه مه‌دخه‌لێك له‌وه‌ی كه رێز له پیرۆزییه‌كانی یه‌كتر و رێز له به‌ها و بنه‌ماكانی تێكگه‌یشتنی یه‌كتر بگرین تا بابه‌تی له‌و شێوه‌یه دووباره نه‌بێته‌وه".
هه‌ر له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، سوپاسی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانیشی كرد بۆ په‌رۆشییان له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه و هیوای خواست كه ئه‌مه دوا بابه‌تی نه‌خوازراوی له‌و چه‌شنه بێت له په‌رله‌مانی كوردستان.
PM:03:34:09/06/2015