وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دامه‌زراندن ده‌كات
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌رگای دامه‌زراندن بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه ده‌كاته‌وه كه ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌ت وه‌كو پێشمه‌رگه دابمه‌زرێندرێن.
له راگەیەنراوێكدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری تاكه‌كان و خۆبه‌خشه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بانگه‌شه‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی خۆبه‌خشین ده‌كاته‌وه له بنكه‌كانی خۆبه‌خشینی پێشمه‌رگه‌یی له شاره‌كانی (دهۆك وهه‌ولێر وكه‌ركوك وسلێمانی) بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و هاوڵاتیه به‌ڕێزانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت ئاره‌زومه‌ندانه‌و بێ جیاوازی له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به پیشه‌ی پێشمه‌رگه دابمه‌زرێن.
له‌باره‌ی : دامه‌زراندنی دوو لیوای پێشمه‌رگه‌یی وبانگه‌شه بۆ هاووڵاتیانی كوردستان بۆ خۆبه‌خش كردن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری تاكه‌كان و خۆبه‌خشه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له ماوه‌ی دیاری كراوی نێوان ڕۆژانی (14/6/2015) تا (14/7/2015) بانگه‌شه‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی خۆبه‌خشین ده‌كاته‌وه له بنكه‌كانی خۆبه‌خشینی پێشمه‌رگه‌یی له شاره‌كانی (دهۆك وهه‌ولێر وكه‌ركوك وسلێمانی) بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و هاوڵاتیه به‌ڕێزانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت ئاره‌زومه‌ندانه‌و بێ جیاوازی له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به پیشه‌ی پێشمه‌رگه دابمه‌زرێن به‌پێی ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه:
1- هاوڵاتی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بێت.
2- ته‌مه‌نی له (18) هه‌ژده ساڵ كه‌متر نه‌بێت و له (30)سی ساڵ زیاتر نه‌بێت.
3- خو وڕه‌وشتی به‌رزو هه‌ڵسوكه‌وتی باشی هه‌بێت و به‌هیچ تاوانێك وكه‌تنێكی ئابڕووبه‌ر سزا نه‌درابێت.
4- مه‌رجه‌كانی جه‌سته‌ی شیاوی تێپه‌راندبێت وته‌ندروستی باشی هه‌بێت له تاقیكردنه‌وه‌ی پزیشكی ده‌ربچێت و باڵای له (165) سانتیمه‌تر كه‌متر نه‌بێت و وكێشی له (55) كیلۆ گرام كه‌متر نه‌بێت.
5- لایه‌نی كه‌م ده‌رچووی پۆلی (6)شه‌شی بنه‌ڕه‌تی خوێندن بێت .
6- به‌ڵێن واژو بكات كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كار‌و چالاكی حزبی له‌نێو ڕیزه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندا نه‌كات.
7- كه‌فاله‌تێكی یاسایی به بڕی (3,000,000) سێ ملیۆن دینار بدات كه به لایه‌نی كه‌م بۆ ماوه‌ی (8) هه‌شت ساڵ له ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندا خزمه‌ت بكات .
8- هه‌ر خۆبه‌خشێك دوچاری هه‌ر كێشه‌یه‌كی وه‌رگرتن ببێت له بنكه‌كانی خۆبه‌خش با داواكارییه‌ك ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بكات .
ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه مه‌رجه هاوڵاتی خۆبه‌خش هه‌ی بێت له‌كاتی سه‌ردانی بنكه‌كانی خۆبه‌خشی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له شاره‌كانی (دهۆك وهه‌ولێر وكه‌ركوك وسلێمانی)دا بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه :
1- داوایه‌كی نوسراوی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی واژۆكراو به‌ناوی چوارینه و ناونیشانی نیشته‌جێ بوونی ته‌واو وژماره‌ی ته‌له‌فونی خودی داواكار بۆ هاتنه نێو ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه كوردستان.
2- به‌ڵگه‌نامه‌ی خوێندنی ساغكراو (مێدق) له‌لایه‌ن قوتابخانه وبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده (ئه‌ێلی وكۆپی).
3- به‌ڵگه‌نامه‌ی باری شارستانێتی (ئه‌ێلی و دوو كۆپی) .
4- به‌ڵگه‌نامه‌ی ڕه‌گه‌زنامه (ئه‌ێلی و دوو كۆپی).
5- كارتی زانیاری نیشته‌جێ بوون (ئه‌ێلی و دوو كۆپی).
6- فۆرمی خۆراك (ئه‌ێلی و دوو كۆپی).
7- دوانزه وێنه‌ی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ.
فه‌ریق
جه‌بار یاوه‌ر مه‌نده
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه
وئه‌ندام ووته‌بێژی فه‌رمی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێم
9 / حوزه‌یران / 2015
AM:10:11:10/06/2015