لەشەڕ‌و پێكدانێكدا 6 "جاش" لە كامیارانی رۆژهەڵاتی كوردستان كوژران

شەش ئەندامی خۆجێیی سوپای پاسدارانی ئێران كە بە "جاش" ناسراون لە بۆسەیەكی ژمارەیەك چەكدار لەناوچەی كامیارانی رۆژهەڵاتی كوردستان كوژران.

بەپێی هەواڵێكی "كوردپا" دوێنێ سێشەممە لە نێوان ئاواییەكانی "تەخت زەنگی"‌و "سەرشیلانە" لە سەیرانگای "تۆقە گوێز" لەناوچەی كامیاران بۆسەیەك بۆ هێزەكانی سوپای پاسداران دادەنرێت كە لەئەنجامدا 6 كەس لەو هێزانە كوژران كە یەكێكیان ناوی جەبار گوڵمحەمەدی، كادیری لەمێژینەی سوپای پاسداران‌و خەڵكی گوندی "تەنگیوەر" سەر بە ناوچەی شاهۆیە.

بەپێی هەواڵەكە جەبار لە سەرەتای شۆڕشی ئێرانەوە چووتە ریزەكانی سوپا‌و زۆر بەناوبانگ بووە.

تا ئێستا كەس بەرپرسیارێتی كوشتنی ئەو شەش كەسەی بەئەستۆ نەگرتووە.




PM:12:21:10/06/2015