كۆمسیۆن لەسەر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم وەڵام دەداتەوە
وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له كوردستان ئاماژە بەوەدەكات كە ئه‌و واده‌یه‌ی بارزانی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم دیاریكردوه كه‌مه‌و رایدەگەیەنێت له ماوەی 48 سه‌عاتی داهاتوودا وه‌ڵامی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌ده‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی كوردستان، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند ده‌بوایه پرس به‌وان بكرایه بۆ دیاریكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردن، وتی "هه‌موو هه‌ڵبژاردنێك پێویستی به راوێژ به كۆمسیۆن هه‌یه".
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمسیاران به‌ئه‌سته‌می زانی له20ی ئابدا بتوانرێت هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدرێت و وتی: "ئه‌و واده‌یه كه‌مه‌و به‌لانی كه‌م پێویستی به شه‌ش مانگ هه‌یه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ ئه‌و پرسه كۆده‌بنه‌وه و چونكه تائێستا كۆمسیۆن فه‌رمانبه‌ری بۆ دانه‌مه‌زراوه و بودجه‌یان بۆ دابین نه‌كراوه، وتیشی: "له 48 سه‌عاتی داهاتوودا وه‌ڵامی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌ده‌ینه‌وه".
PM:01:46:14/06/2015