یەكەمین نابینای كورد ماستەری ‌مێژووی لە میسر بەدەستهێنا

بۆ یەكەمجار خوێندكارێكی نابینای كورد بڕوانامەی ماستەری لە بواری مێژوو لە زانكۆی ئەسكەندەریەی وڵاتی میسر بە پلەی نایاب بەدەست هێنا.

رۆژی 13 \6 \2015  گفتوگوی نامەی ماستەری توێژەر  "عەلی محەمەد عەلی" كرا لەژیر ناونیشانی  (التبغ فی الامبراگوریە العسمانیە/ من اواخر القرن السادس عشر حتی قیام الحرب العالمیە الاولی) (توتن لە لەئیمپراتوری عوسمانی لە كوتایی  سەدەی شانزەهەم تاسەرەتای  جەنگی جهانی یەكەم) لەكولیژی ئاداب زانكوی ئەسكەندەریە لەوڵاتی مسر، واتە لایەنی چاندن و پیشەسازی و بارزگانی ئەو بەروبومەی لەخۆگرتبوو لەگرنگی ئەم توژینەوەیە بۆ یەكەمینجار لە سەر ئاستی  وڵاتانی عەرەبی  بەم ناوونیشانە ئەو تویژنەوەیە كراوە.
 سەرباری وەرگرتنی پلەی نایاب  لیژنەی تویژینەوە بڕیاری ئاڵ و گۆر پێكردنی تیز نامەكەی درا لەسەر ئاستی زانكۆكانی وڵاتانی عەرەبی، خوێندكار لەم توژینەوەیەدا زۆربەی پشتی بەدەستنوسی ئیسلامی و سەرچاوەی بیانی بەستووە.

عەلی محەمەد دەبێتە یەكەم نابینا لەسەر ئاستی كوردستان كە بڕوانامەی ماستەر لە بواری میژوو بەدەستهێنابێ . وەك خوێندكارە كوردەكانی میسر لەنزیكەوە ئاشنای عەلین دەیگێڕنەوە: ئەو  لەكاتی گفتوگۆی ماستەرەكەی بە جلە كوردییەكەی‌و جامانەكە سەری  كورد بوونی خوی لە یاد نەكرد ، سەرباری سودمەند نەبوون لەهیج بڕیارو پاڵپشتی‌و هاندانی دارایی لە لایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەروەك لەسەر زاری خوی گوێمان لی بوو زیاتر لە دوو ساڵە كاك عەلی سەردانی ماڵەوەی نەكردووە لەپیناوی تەواوكردنی خوێندنەكەی.

عەلی محەمەد پاش وەرگرتنی بڕوانامەكەی لە لێدوانێكدا وتی: پیمخوشە سوپاسی‌و  پێزانینی هەموو ئەوكەسانە دەكەم كە هاوكارو یارمەتیدەرم بوون‌ لەسەرەتای خوێندن تا تەواوكردنی ماستەرەكەم بەتایبەتی كاك عەلی خالید و كاك ئارام كاكەیی.




PM:02:16:15/06/2015