ئیسلامییه‌كان بایكۆتی په‌رله‌مانیان كردەوە
فراكسیۆنه ئیسلامیه‌كان (یەكگرتوو، كۆمەڵ‌و بزوتنەوە) له‌په‌رله‌مانی كوردستان، بایكۆتی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستانیان كرد.
لەمبارەوە ئه‌بوبه‌كرهه‌ڵه‌دنی‌ـ سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌ماندا ڕایگه‌یاند، له‌كۆبونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان تایبه‌ت به‌گفتوگۆكردن له‌سه‌ر قه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی بایكۆتی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانیان كردوه‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و كۆبونه‌وانه ڕێژه‌ی یاسایی په‌رله‌مانتاران ئاماده‌نه‌بوون، ئێستا دووباره ده‌خرێته‌وه به‌رنامه‌ی كار‌و ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت، بایكۆتی كۆبونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن.
وتیشی:" بایكۆته‌كه‌یان ته‌نها بۆ ئه‌و بڕگه‌یه‌ی گفتوگۆكانه‌و له‌كاتی گفتوگۆكردن، له‌سه‌ر بڕگه‌كانی تری كۆبونه‌وه‌كان دێنه‌وه ناو هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان.
PM:01:58:16/06/2015