یه‌كه‌م ڕۆژی ڕه‌مه‌زان دیاریكرا
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێم یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزی ئه‌مساڵی دیاریكرد.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێم ڕاگه‌یاند، سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزی ساڵی (1436) به‌رامبه‌ر به‌ساڵی (2015)ی زاینییه.
سەردار قوربانی بە NNA ی وت: "له‌كاتێكدا مانگی ڕه‌مه‌زان گه‌ڕاوه‌ته‌وه كه خه‌ڵكی كوردستان له‌لایه‌كه‌وه گیرۆده‌ی شه‌ڕێكی نه‌خوازراوی تیرۆرستانی داعش بون، له‌لایه‌كی تریشه‌وه گیرۆده‌ی قه‌یرانی دارایی‌و دواكه‌وتنی موچه‌كانیان بون، بۆیه ده‌بێت قۆرخكاری له‌بازاڕدا نه‌كرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پێویسته له‌و مانگه‌دا سه‌رجه‌م بازرگانان دۆخی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رچاو بگرن‌و ڕه‌چاوی بارودۆخه‌كه بكه‌ن‌و گرانفرۆشی نه‌كه‌ن، داواش له‌خێرخوازان ده‌كه‌ن، له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا به‌خشنده‌ییان بۆ سه‌ر هاوڵاتیانی هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ت زیاتر بكه‌ن.
PM:04:19:17/06/2015