نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌ی پێنج لایه‌نه سیاسییه‌كه‌ی کوردستان له‌هه‌ولێر کۆبوونه‌وه‌و بڕیاریاندا که وه‌فدیكی بنێرن بۆ به‌غدا.
ئه‌مڕۆ 6/17 نوێنه‌ری پێنج لایه‌نی سیاسیی به‌شدار له حكومه‌ت، بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بارودۆخی هه‌رێم و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا و پرسی نه‌وت، له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی باڵای وزه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌گه‌ری که سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حکومه‌تی هه‌رێم دوای کۆنگره‌که رایگه‌یاند " بریاردرا هه‌رێم به‌رده‌وام بێت له‌هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌رێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆوه. هاوكات بریاریشدرا به‌م نزیكانه وه‌فدێك ره‌وانه‌ی به‌غدا بكرێت.
كۆبوونه‌كه جگه له نێچیرڤان بارزانی، محه‌مه‌د فه‌ره‌ج، ئه‌مینداری یه‌كگرتووی ئیسلامی‌و عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵ‌و له‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش وه‌فدێك به‌سه‌رۆكایه‌تیی عومه‌ر سه‌ید عه‌لی، به‌شدار بوون.