فۆتۆ: کچێکی ئێزیدی خۆی سووتاند تا داعش دەستدرێژی نەکەنە سەری (+١٨)

کچێکی ئێزیدی بەناوی سارە سەعیدەوە کاتێک داعش دەستگیری دەکەن، خۆی دەسوتێنێت بۆ ئەوەی بەر بگرێت لەوەی داعش  دەستدرێژی سێکسی بکەنە سەر.

ماوەیەکە پرسی ئەو کچە ئیزیدیە گەنجەی ناوی سارە سەعیدەو خەڵکی شەنگال گوندی تەل قەسەبە، کاتێک چەکدارانی داعش دەستگیری دەکەن خۆی دەسوتێنێت تا بەر لەوە بگرێت کە دەستدرێژی بکەنە سەر، دواتر ئەو کچە لەدەست داعش رزگاری دەبێت و دێتە هەرێمی کوردستان.

 نوسینگەی راگەیاندنی پەرلەمانتاری ئێزیدی لەپەرلەمانی عێراق ڤیان دەخیل لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت: چەند مانگێکە لەگەڵ دکتۆر میرزا دنانی و خاتوو عدولی و دکتۆر سامان توانیمان رەزامەندیەکی تایبەت وەربگرین تا ئەو قوربانییە بگەیەنینە ئەڵمانیا، پێشبین دەکەین فرۆکەیەکی تایبەت لەگەڵ تیمێکی تایبەتی تەندروستی لە رۆژانی داهاتوودا بگەنە هەولێر تا سارا بگەیەننە ئەو وڵاتە بۆ چارەسەرکردن.

لە روونکردنەوەکەی ئەو پەرلەمانتارەدا هاتووە "لەبەرخراپی باری تەندروستی نەتوانراوە سارە لەگەڵ ئەو قوربانە ئێزیدیانەی تردا بنێردرێت بۆ ئەو وڵاتە، ئەمەش لەبەر رۆشنایی ئەو رێنومایانە تەندورستیانە ئەنجامدرا کە پزیشکەکان لەسەر حاڵەتی ئەم کچە ئاشکرایان کردبوو".
لە مانگی حوزەیرانی ساڵی پارەوە چەکدارانی داعش کۆنترۆڵی قەزای شەنگالیان کردو لەو ناوچەیە جینۆسایدیان ئەنجامداو وەک " سابایا " مامەڵەیان لەگەڵ کچانی ئەو دەڤەرە کردو دەیان فرۆشتن.

 



AM:10:16:19/06/2015