شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی دەست بەدامەزراندن دەكەن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شاره‌وانیه‌كانی سلێمانی، واده‌ی دابه‌شكردنی فۆرم بۆ دامه‌زراندنی (272) كه‌س به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست ڕاده‌گه‌یه‌نێت‌و داواش له‌هاوڵاتیان ده‌كات كه خوازیاری دامه‌زراندنن، به‌ده‌م داواكاریه‌كه‌یانه‌وه بچن.
بەپێی نوسراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شاره‌وانیه‌كانی سلێمانی، به‌مه‌به‌ستی دانانی فه‌رمانبه‌ر به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست بۆ شاره‌وانیه‌كانی پارێزگای سلێمانی، كه ژماره‌یان (272) كه‌سه، لیژنه‌ی تایبه‌ت به‌وكاره له‌ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه‌و سێشه‌ممه‌ی داهاتوو سه‌ردانی قه‌زاو ناحیه‌كان ده‌كات.
هه‌ر له‌نوسراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌راه‌تی گشتی شاره‌وانیه‌كاندا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، لیژنه‌كان به‌مه‌به‌ستی دابه‌شكردن‌و وه‌رگرتنه‌وه‌ی فۆرمه‌كان، له‌سه‌نته‌ری قه‌زاو ناحیه‌كانی ده‌وروبه‌ری سلێمانی ئاماده ده‌بن.
PM:05:03:19/06/2015