ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان مەحمود محەمەد رایگەیاند: بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم تاكه كاندیدی پارتی مه‌سعود بارزانییه.
مه‌حمود محه‌مه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، به KNN ی ڕاگه‌یاند: ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان سیستمی حكومڕانی له هه‌رێمی كوردستان په‌رله‌مانی بێت، به‌ڵام گه‌ل ڕاسته‌خۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژێرێت.
له‌باره‌ی پرۆژه‌ی لایه‌نه‌كان بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌لێت: ده‌بوو لایه‌نه‌كان چاوه‌ڕێی لیژنه 21 كه‌سییه‌كه‌ی ئاماده‌كردنه‌وه‌ی ده‌ستوریان بكردایه و ئه‌وان له ده‌ستوردا ئه‌و كێشه‌یه‌یان یه‌كلا بكردایه‌ته‌وه.
جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه، پارتی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانه و بۆ ویلایه‌تی داهاتووی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمیش به‌ڕوونی ده‌لێت: تاكه كاندیدی حزبه‌كه‌ی ته‌نها مه‌سعود بارزانییه.