عەلی حەمەساڵح رەخنە لەگۆڕان‌و یەكگرتوو و كۆمەڵ دەگرێت
پەرلەمانتارێكی گۆڕان دروستبوونی قەیرانی سووتەمەنی دەخاتە ئەستۆی یەكێتی‌و پارتی‌و رەخنەش لە سێ هێزەكەی ئۆپۆزسیۆنی جاران (گۆڕان، یەكگرتوو، كۆمەڵ) دەگرێت كە لەمبارەوە بێدەنگن.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان لە لێدوانێك بۆ كەناڵی (knn) هۆكاری دروستبوونی قه‌یرانی سووته‌مه‌نی له سنوری پارێزگای سلێمانی‌و دهۆك، ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌و قۆرخكاریه‌ی یه‌كێتی‌و پارتی له دامه‌زراندن و بنیادنانی پاڵاوگه كردوویانه.
ده‌شڵێت: ده‌بێت ئۆپۆزسیۆنی جاران، ئێراده‌یان هه‌بێت‌و به هه‌مان نه‌فه‌سی رابردوو مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌كه‌دا بكه‌ن.
ئاماژە بەوەش دەكات "خەڵك دەنگی بە ئۆپۆزسیۆن داوە بۆ ئەوەی ئەو كێشانە بۆ خەڵك چارەسەر بكەین، ئێمەش خۆمان بەشەرمەزار دەزانین كە سەرەڕای ئەوەی داتاكان لەبەردەستدان هیچ هەڵوێستی جیدی لەمبارەوە لەلایەن ئۆپۆزسیۆنی جارانەوە نەگیراوەتە بەر".
PM:03:31:20/06/2015