مەكتەبی سیاسی یه‌كێتی‌‌و پارتی‌ كۆده‌بنه‌وه‌

بڕیاره‌ پاشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ دووشەممە مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان‌و پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان له‌هاوینه‌هه‌واری‌ پیرمام كۆببنه‌وه‌و سەبارەت بە یاسای‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و دەستور گفتوگۆ بكەن.

بەپێی زانیارییەكانی سپی میدیا، لەكۆبوونەوەی ئەمرۆدا كە بڕیارە كاتژمێر 3 بەڕێوەبچێت، هەر دوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی‌و پارتی رێگەچارەكانی كێشەی سەرۆكایەتی هەرێم‌و دەستور تاوتێدەكە.



PM:02:04:22/06/2015