كۆمەڵ: یاسای سەرۆكایەتی برایەتی ئێمە‌و یەکگرتووشی تێكدا

پەرلەمانتارێكی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق رەخنە‌و گلەیی ئاراستەی یەكگرتوو ئیسلامی دەكات‌و دەڵێت "وادیارە یاسای سەرۆكایەتی پەرلەمان (هەرێم) بەرایەتی ئێمە‌و ئێوەشی تێكدا".

ئەحمەد حاجی رەشید، پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی لەپەرلەمانی عێراق لەبابەتێكی گلەیی‌و رەخنە ئامێز بەناوی "دەستان خۆش برایانی یەکگرتوو؟؟؟؟" ئاماژە بەوە دەكات كە "دۆینێ لەدوای بڵاوکردنەوەی هەواڵی بەشداری نەکردنی خوشکیکی پەرلەمانتاری یەکگرتوو لەلایەن سایتی شرۆڤەوە داواکراوە کە شرۆڤە ئەوبابەتە لابات، ئەگینا ئەوانیش دەست دەکەن بەهێرش ".

پەرلەمانتارەكەی كۆمەڵ لە درێژەدا دەڵێت: پاش ئەوەی ماڵپەڕی شرۆڤە هەواڵی سەبارەت بە بەشداری نەكردنی دوو پەرلەمانتاری یەكگرتوو (عومەر کۆچەر و سەهراب میکائیل لە یەکگرتوو) لەكۆبوونەوەكەی دوێنێی پەرلەمان لەماڵپەڕەكەیان لانەبرد، ماڵپەڕی كوردیۆی "برایانمان لە یەکگرتوو هیرشی خۆیان دەسپێکردوە بۆ سەرکێ: ئاخر برایان من بۆ ؟؟ بۆ بەمن دەستان پێکردوە!!!! لەژێر ئەم ناونیشانە ( پەرلەمانتارێکی کۆمەڵ خەریکی نوکتە گێڕانەوەیە) .
برایان ئەم سوکایەتیە بۆ ؟؟

ئەحمەد حاجی رەشید لەدرێژەدا دەنوسێت: برایانی بەڕێزم :وام تەسەور دەکرد ئەگەر لەسەر هەموو پەرلەمانتارەکانی عێراق بنوسن من لەکۆتاوە سەرەم دێت. لەسەر هەموو پەرلەمانتارەکانی کۆمەڵ بنوسن من هەر لە کۆتاوە سەرەم دێت.
بۆیە زۆر نیگەرانم و لە دڵەوە ئازارتان داوم !!

لەو ڕوانگەیەوە داواکارم لەبەڕێزتان تەوای ڕاگەیاندنە بەڕێزەکانتان لەمەو دوا هیچ لێدوان و بەرنامەیەک لە من داوا مەکەن .
کەدڵنیام لەسەر من قەد پەکتان ناکەوێت و هەڵوێستەکەشم لەو سۆنگەیەوەیە کە سوکایەتیم پێبکریت لە کەناڵێکەوە لەڕوم نایەت بچمەوە و لیداون بۆ ئەوکەناڵە بدەم .

هەر برامانن و هەر برامان دەبن چونکە خوای باڵا دەست فەرمویەتی:
انما المۆمنین اخوە



PM:01:31:24/06/2015