نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی كۆسره‌ت ره‌سوڵ راگه‌یه‌نراوێك بڵاودەكاتەوە
كۆسره‌ت ره‌سوڵ
نوسینگەی رۆژنامەوانی جێگری یەكەمی سكرتێری یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا هەواڵ‌و بابەتی كۆمەڵێك ماڵپەڕ‌و كەناڵی راگەیاندن رەتدەكاتەوە.
دەقی راگەیەنراوەكە:
له‌و ماوه‌یه‌داو دوابه‌دوای پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، كۆمه‌ڵێك ماڵپه‌ڕ و كه‌ناڵی راگه‌یاندن نابه‌رپرسانه بابه‌تی دوور له راستی بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌و له خۆیانه‌وه را بۆ كۆسره‌ت ره‌سوڵ داده‌تاشن، لێره‌وه به پێویستی ده‌زانین به‌م روونكردنه‌وه‌یه وه‌ڵامی ئه‌م درۆ و چه‌واشه‌كارییانه بده‌ینه‌وه:
یه‌كه‌م: كۆسره‌ت ره‌سوڵ هه‌میشه به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان و گه‌له‌كه‌مانی لا له هه‌موو شت گرنگتر بووه‌و هه‌میشه‌ش له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی دیموكراتی بووه‌و دژی رای تاكه‌كه‌سی و فه‌ردانیه‌ته‌و ئاشكراشه كه جه‌نابیان له‌گه‌ڵ سیسته‌می په‌رله‌مانیه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
دووه‌م: هه‌میشه‌و به درێژایی پێشهات و رووداوه‌كان، به‌ڕێز كۆسره‌ت ره‌سول له‌گه‌ڵ سازان و لێكتێگه‌یشتنی نێوان لایه‌نه‌كان بووه‌و رای وابووه ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ نه‌یار و ناحه‌زانیش ده‌بێت به گفتوگۆ و سازان و لێك تێگه‌یشتن پرسه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن دوور له ده‌مارگرژی و به‌كارهێنانی زمانی زبر.
سێیه‌م: ده‌رباره‌ی رای ره‌سمی "ی.ن.ك" له ئێستادا وته‌بێژی ره‌سمی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان نوێنه‌رایه‌تی رای حزب ده‌كات و هه‌ر شتێكی ره‌سمی و تایبه‌ت به حزب هه‌بێت له‌لایه‌ن عیماد ئه‌حمه‌ده‌وه راده‌گه‌یه‌نرێت.
نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی
PM:04:41:24/06/2015