نیوەڕۆی ئەمرۆ ژمارەیەک خوێندکار دژی ئاشکرابونو فرۆشتنی پرسیارەکانی 12 ئامادەیی، خۆپیشاندان ئەنجامدرا.
ئەمرۆ ژمارەیەکی زۆر خوێندکار کۆبونەوەو دواتر پێکداهەڵپژان لەنێوان ئەوانو پۆلیسی چالاکە مەدەنیەکان ئەنجامدراو کۆمەڵێک خوێندکاریش دەستگیرکران، ئەمەش پاش ئەوەی خوێندکاران بەردیانگرتۆتە پۆلیس.
خوێندکاران ئەمرۆ لەبەردەم پەروەردەی رۆژئاوادا خۆپیشاندانێکی بەرفراوان ئەنجامدراو دواتر خوێندکاران 12 داواکاریان داوەتە دەست بەرێوبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانیو نوێنەری وەزیری پەروەردە، بەڵام لەکۆتایدا نەگەیشتونەتە ئەنجامو خۆپیشاندانەکە بەردەوام بووە.
لهئهنجامدا پۆلسی چالاکیه مهدهنییهکان دوای لێدان و دهستگیرکردنی چهند قوتابییهک کۆنترۆڵی خۆپیشاندانهکهیان کرد.