زێره‌ڤانی سكاڵا لەسەر لڤین پرێس تۆمار دەكات
زێره‌ڤانی
فەرماندەیی زێرەڤانی سكاڵای یاسایی لەسەر مالپەڕی لڤین پرێس تۆمار دەكات‌و لە راگەیەنراوێكدا دەنوسێت " سایتی لڤین پرێس، به ناونیشانێكی ناشایسته سه‌رنجی له‌سه‌ر ئه‌وه چڕ كردووه‌ته‌وه، كه كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی ئافره‌تانی ریزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێڕه‌ڤانی تیرۆر بكات و به‌و كاره‌شی ده‌یه‌وێت ناوبانگ و كه‌رامه‌تی ئافره‌تانی پێشمه‌رگه له‌كه‌دار بكات".
دەقی راگەیەنراوەكە:
سایتی لڤین پرێس دوور له هه‌موو ئه‌خلاقێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی و پیشه‌ی كاری رۆژنامه‌وانی بابه‌تێكی به‌ناونیشانی: "عارف روشدی و زەعیم عەلی و فازیل میرانی تێدایە... ئەم وێنەی فەوجی کچە زێرەڤانەکانی سەر بە پارتی هەرا دەنێتەوە" له رۆژی 25ی حوزه‌یرانی 2015، كاتژمێر (PM:12:39) به ژماره (27399) بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا باسی له وێنه‌یه‌ك ده‌كات، كه ژماره‌یه‌ك كچی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه و كه‌سایه‌تی سیاسیی ده‌رده‌كه‌ون.
سایتی لڤین پرێس، به ناونیشانێكی ناشایسته سه‌رنجی له‌سه‌ر ئه‌وه چڕ كردووه‌ته‌وه، كه كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی ئافره‌تانی ریزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێڕه‌ڤانی تیرۆر بكات و به‌و كاره‌شی ده‌یه‌وێت ناوبانگ و كه‌رامه‌تی ئافره‌تانی پێشمه‌رگه له‌كه‌دار بكات.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه، سایته‌كه دوور له بنه‌مای پیشه‌ی كاری رۆژنامه‌وانی و ئه‌خلاقی پیشه‌یی، لۆگۆی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێڕه‌ڤانی بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه له كاتێكدایه ئه‌و ئافره‌ته پێشمه‌رگانه سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانن و له ریزی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێڕه‌ڤانیدا نین، به‌ڵام سایتی ناوبراو له پێناو شكاندنی شكۆی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێڕه‌ڤانی وه‌ك چه‌ند جاری پێشووتری ده‌یه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه سووكایه‌تی به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی زێڕه‌ڤانی بكات و وێنایه‌كی ناشیرینیان له‌لای خه‌ڵكی كوردستان بۆ درووست بكات.
پێویسته بوترێت ئه‌مه له كاتێكدایه فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێڕه‌ڤانی به درێژایی زیاتر له ساڵێك له شه‌ڕی به‌رگری سه‌ختدایه له پیرۆزییه‌كانی خاك و خه‌ڵك و دامه‌زراوه سیاسیی و یاساییه‌كانی كوردستان و، له‌و پێناوه‌شدا به ده‌یان ئه‌فسه‌ر و پله‌دار و پێشمه‌رگه و رۆڵه‌ی تێكۆشه‌ری شه‌هیید بوون.
مایه‌ی ئه‌وپه‌ڕی نیگه‌رانییه، له رێگه‌ی سایتێكه‌وه و له ناو هه‌رێمی كوردستاندا به ناوی ئازادیی كاری رۆژنامه‌نووسییه‌وه، كه‌سانێك هه‌بن خه‌نجه‌ری ژه‌هراوی له كه‌سایه‌تیی مه‌عنه‌وی پێشمه‌رگه و ئه‌و ئافره‌ته سه‌ربه‌رزانه بوه‌شێنن، كه له سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری له پیرۆزییه‌كانی كوردستان گیانی خۆیان به‌خت ده‌كه‌ن و، ئێشك ده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ری و ئارامی و ئاڵای پیرۆزی كوردستان بپارێزن و، بوونه‌ته شوورایه‌كی پته‌و بۆ پاراستنی كوردستان له په‌لامار و مه‌ترسییه‌كانی گرووپێكی تیرۆریستی وه‌ك داعش.
لێره‌وه بۆ هه‌موو لایه‌ك روونی ده‌كه‌ینه‌وه، كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سایتی لڤین پرێس یه‌كه‌مجاری نییه به‌و شێوه‌یه سووكایه‌تی به هێزی پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌یی زێڕه‌ڤانی ده‌كات و هه‌وڵی ناوزڕاندنی پێشمه‌رگه ده‌دات، هه‌ر بۆیه رێككاری یاسایی له دژی ئه‌و سایته ده‌گرینه به‌ر و به مافی خۆمانی ده‌زانیین له رێگه‌ی یاسا و دادگاوه پارێزگاری له شكۆ و كه‌سایه‌تیی مه‌عنه‌وی هێزی پێشمه‌رگه و ئافره‌تانی ریزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بكه‌ین.
راگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێڕه‌ڤانی
هه‌ولێر 25/6/2015
PM:01:50:26/06/2015