له به‌رزاییه‌كانی بادۆش، هه‌مه‌رێكی داعش له لایه‌ن هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمان كرایه ئامانج و له ناو برا.
راگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی بڵاویکرده‌وه "كاتژمێر 2:20 خوله‌كی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه، رێككه‌وتی 28-6-2015، له‌به‌رزاییه‌كانی بادۆش، به‌رامبه‌ر ئاسكی موسڵ، میحوه‌ری رۆژئاوای دیجله، هه‌مه‌رێكی داعش له لایه‌ن هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان، كرایه ئامانج و سوتێندرا.
به پێی زانیاری وردی هه‌واڵگری و فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، هه‌مه‌ڕه‌که چه‌كی جۆری دۆشكای له‌سه‌ر بووه، به هۆی بۆردومانه‌كه‌شه‌وه، ئه‌و جه‌کدارانه‌ی له ناویدا بوون، كوژراون.