سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق به فه‌رمی داوای لێبوردن له هه‌ردوو شاری هه‌ڵه‌بجه و سه‌رده‌شت بكات بەهۆی کیمیابارانکردنی ئەو دوو شارەوە لەسەردەمی رژێمی پێشودا.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، د. یوسف محه‌مه‌د به بۆنه‌ی یادی 28 ساڵه‌ی كیمیابارانكردنی شاری سه‌رده‌شت راگەیەندراوێکی بڵاوکردۆتەوە‌و تێیدا هاتووە"ئه‌مڕۆ 28 ساڵ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی شاری سه‌رده‌شت له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه به ده‌ستی رژێمی به‌عس عێراق زیاتر له ١٥٠ هاوڵاتی ئه‌و شاره خۆڕاگره شه‌هیدبوون و زیاتر له ٤٠٠٠ هه‌زار هاوڵاتیش برینداربوون.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژە بەوە دەکات کە بکەرانی ئەو تاوانە رۆیشتونەتە بڵادانی مێژووەوە‌و دەڵێت "له ٢٨هه‌مین ساڵیادی ئه‌و كاره‌ساته خوێناوییه‌دا، به‌ناوی خۆم و په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه، سڵاو ده‌نێرین بۆ هاوڵاتیانی خۆڕاگری شاری سه‌رده‌شت. خۆشبه‌ختانه تاوانبارانی كیمیابارانكردنی شاره‌كه‌یان، باجی ئه‌و تاوانه‌یان وه‌رگرت و رۆشتنه زبڵدانی مێژوو".
د. یوسف رونیدەکاتەوە کە پێویستە حکومەتی بەغداد داوای لێبوردن لەو دوشارە بکات‌و دەڵێت "ئێستاش به پێی رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق به فه‌رمی داوای لێبوردن له هه‌ردوو شاری هه‌ڵه‌بجه و سه‌رده‌شت بكات و قه‌ره‌بووی مادی و مه‌عنه‌وی زیانلێكه‌وتوانی ئه‌و دوو شاره و شاره زیالێكه‌وتووه‌كانی تری ده‌ستی رژێمی پێشوو بكاته‌وه".