بەپەلە.. زاوایه‌كی عەلی باپیر لەهەولێر رفێندرا

‌عەلی باپیر
زاوایەكی عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی لە شاری هەولێر رفێنرا‌و تا ئێستاش ئاشكرا نیە رفێنەرەكان كێ بوون.

نیوەرۆی ئەمرۆ زاوایەكی ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی بەناوی "محەمەد كەیفی" لە شاری هەولێر لەلایەن چەند چەكدارێكەوە كە ئۆتۆمبێلێكی جۆری میكزەمینیان پێبووە فرێندراوە.

بەپێی زانیاریەكان محەمەد كەیفی تەمەنی 19 ساڵە لەبەردەم سۆپەرماركێتێك لەلایەن ئەو چەكدارانەوە فرێندراوە وتا ئێستا هیچ سەرچاوەیەك بە فەرمی زانیاری لەوبارەوە نەداوەو هۆكاری فراندنیشی دیار نیە.



PM:02:15:29/06/2015