یه‌كێتی‌‌و گۆڕان كۆبوونەوە

بۆ یەكلاییكردنەو پۆستەكانی پارێزگای هەڵەبجە‌و دەستبەكاربوونەوەی ئیدارەی خۆجێی ئەو پارێزگایە ئەمرۆ یەكێتی نیشتمانی كوردستان‌و بزوتنەوەی گۆڕان كۆبوونەوە.

بەپێی زانیارییەكان هەردوو لایەن پاكیجێكی تایبەتیان ئامادە كردوە‌و پێدەچێت لە كۆبوونەوەی ئەمەرۆدا بگەنە رێكەوتن‌و بیكەنە پاكیجێكی هاوبەش.

لە حكومەتی خۆجێی پارێزگای، هەڵەبجە تائێستا تەنها پارێزگار و دو جێگرەكەی دەستبەكار بون و ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگاكەش بۆ كاكەییەكان یەكلا بوەتەوە.



PM:01:24:01/07/2015