سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە رێز لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ناگرێت
سەرەڕای ئەوەی بە بڕیاری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە بە تۆمەتی گەندەڵی لە بواری دابەشكردنی زەوی لەپۆستەكەی دوورخرایەوە، بەڵام تا ئێستاش لە كارەكەی بەردەوامە.
دوێنی لەكۆبوونەوەی دوێنێ سێشەممەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە کۆی ٣٢ ئەندام ٢٩ ئەندام ئامادەبوون و ٢٨ ئەندام دەنگیاندا لەسەر متمانە سەندنەوە لە خدر کەریم لەسەر گەندەڵی لەبواری زەوی دابەشکردندا لە پارێزگای هەڵەبجە.
بەڵام خدر كەریم بە میدیاكانی راگەیاند كە ئەو لە كارەكانی خۆی بەردەوام دەبێتو سكاڵای یاسایش تۆمار دەكات.
PM:01:37:01/07/2015