مه‌لای ئاینی ناسراو عومه‌ر چنگیانی ده‌ڵێت: زه‌کات مه‌ده‌ن به ئاواره‌ی عه‌ره‌ب و به‌هیچ که‌ناڵێکی ته‌له‌فزیۆنی.
عومه‌ر چنگیانی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک له نوسێنێکدا ده‌ڵێت: ساڵانه به‌ده‌یان فه‌توانی نابه‌رپرس لێره‌و له‌وێ ده‌درێن، به‌ئه‌رکی نیشتمانی و ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی خۆمی ده‌زانم بێمه‌ده‌نگ و قسه بکه‌م.
ئه‌و له‌و نوسینه‌دا ده‌ڵێت: هه‌ندێک که‌ناڵ که‌وتوونه‌ته پرووپاگه‌نده بۆ خۆیان و موسڵمانان ته‌فره ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن: بۆئه‌وه‌ی ئایه‌ت بێته ماڵه‌که‌ت، فه‌رموده بێته ماڵکه‌ت زه‌کات بده به‌که‌ناڵه‌که‌مان. ( ئاماژه‌یه بۆ که‌ناڵی ئامۆژگاری عه‌بدوله‌تیف سه‌له‌فی).
چنگینای ده‌ڵێت: هه‌زار که‌ناڵ به‌قوربانی که‌ده‌یه‌ک بێت که برسیه‌وه له‌رێگای خودا تێر بکرێت.
عومه‌ر چنگیانی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌ناڵه‌ی ئێوه‌ش نه‌بێت دین نافه‌وتێت.
هه‌روه‌ها له‌و نووسنه‌دا ده‌ڵێت: "سبیل الله"یش كەناڵ و رادیۆ ناگرێتەوە، كێ كەناڵی بۆدانان – لەڕێی خوادا وەك دەڵێن - و لەم قەیرانی داراییەی كوردستاندا لەودیو كارەكانتانەوەیە، با پشتیوانی‌تان لێ بكات.
داواش له خاوه‌ن که‌ناڵه‌که ده‌کات: ئۆتۆمبیلە گرانبەهاكانتان بفرۆشن و لە قەیرانەكە دەرباز بن و تەوبە بكەن لەم خۆویستیی و خۆبه‌زلزانی و توغیانەی تێی كەوتوون.
چنگینای دژی کۆمه‌ک و زه‌کاتکردنی ئاواره عه‌ره‌به‌کان ده‌وه‌ستێته‌وه‌و ده‌ڵێت: داواكاریشم لە هەر كوردێكی موسڵمان، زەكات مەدەن بەو عەرەبانەی عێراقیش كە ئەوان مووچەكانیان لە بەغداوە بۆدێت، چونكە خاوەن پێداویستی لەناو خۆماندا زۆر زۆرترە تا ئەوەی بدرێت بەوان.