خشتەی دابەشكردنی موچە لە هەفتەی داهاتوو بڵاوكرایەوە
به‌پێی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی، له هه‌فته‌ی داهاتوودا كۆتایی به دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 4/2015 دێت و ئه‌و وه‌زاره‌ت و فه‌رنگانه‌ی موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، موچه‌ی مانگی چواریان پێده‌درێت.
له نوسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی داراییدا هاتووه: "دوو شه‌ممه 6/7/2015، وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و شاره‌وانی دابه‌ش ده‌كرێت".
هه‌ر به‌پێی نوسراوه‌كه، له رۆژی سێ شه‌ممه 7/7/2015، موچه‌ی خانه‌نشینان دابه‌ش ده‌كرێت و له رۆژی پێنج شه‌ممه‌ش، واتا 9/7/2015، موچه‌ی مانگی چواری سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، دابه‌ش ده‌كرێت.
PM:11:08:01/07/2015