"دەزگای پاراستن دژی یەكێتی‌و گۆڕان‌و یەكگرتوو و كۆمەڵ پلانی مەترسیداری داڕشتووە"
سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، لایه‌نێك له‌دژی هەریەك لە یه‌كێتی، گۆڕان، كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتووی سیسلامی پلانێكی مه‌ترسیداریی داناوه.
سۆران عومه‌ر، سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردوه‌ته‌وه، له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوه‌وه ئاگاداركراوینه‌ته‌وه، كه ده‌زگای پاراستن كۆبونه‌وه‌ته‌وه بۆ داڕشتنی پلانێك به‌رامبه‌ر ئه‌ندامانی هه‌ر چوار لایه‌نی (كۆمه‌ڵ، یه‌كگرتوو، گۆڕان و یه‌كێتی)، له‌نێو ئه‌مانه‌شدا به‌تایبه‌ت باس له كۆمه‌ڵی ئیسلامی كراوه.
هه‌روه‌ها نوسیویه‌تی، پلانه‌كه به‌شێوه‌یه‌كه، كه له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاواز ده‌ست بكه‌ن به‌دروست كردنی مه‌له‌ف بۆ ئه‌ندامی ئه‌و چوار لایه‌نه، تاكو بیكه‌ن به‌به‌هانه‌ی ده‌ستگیركردنیان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، لێره‌وه ڕای گشتی به‌ئاگادێنم له‌مه‌ترسی ئه‌و پلانه‌ی ده‌زگایه‌كی ئه‌منی حزبێكی مه‌ترسیدار، كه له‌ڕابردودا تێوه‌گلاوه له‌بێ سه‌روشوێن كردنی چه‌ندین كه‌س، له‌ئێستاوه ڕێكخراوه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و كونسوڵخانه و نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان، له‌م هه‌وڵه‌ی ئه‌م ده‌زگایه ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه.
سۆران عومه‌ر ئه‌وه‌شی نوسیووه، ئه‌گه‌ر هێزی ئه‌منی به‌كاربهێنن له‌ململانێی سیاسیه‌كاندا، ئه‌وا دۆخی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و ئاقارێكی خراپ ده‌به‌ن.
PM:04:17:03/07/2015