گەنجانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە گەرمیان لەسەر دابەشکردنەوەی پۆستەکانی ئەو دەڤەرە دەڵێن: بروامان وایه ئه‌م پرۆسه‌یه نه‌ك ناكه‌وێته خزمه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی و دانیشتوانی گه‌رمیانه‌وه به‌ڵكو هۆكارێكه بۆ زیاتركردنی ده‌سته‌گه‌ری و خزمخزمێنه و هێنانه پێشه‌وه‌ی خه‌ڵكی بوده‌ڵه و بێشه‌هامه‌ت له سه‌ر حسابی یه‌كێتی نیشتمانی.
ئەو بەیاننامەیە کە لە ٧ خاڵ پێکهاتووە ئاماژە بۆ ئەو بارودۆخە خراپەی یەکێتی دەکەن کە لەو ناوچەیدا رێخشتنەکانی پێوەی دەناڵێنێ و دەڵێن:یه‌كێتی نیشتمانی له گه‌رمیان بریاری گۆرانكاری له پۆسته حكومیه‌كان داوه، به‌ڵام به داخه‌وه ئالیه‌تی گۆرانكاری له پشكی یه‌كێتی له پۆسته حكومیه‌كانی ناوچه‌كه ئالیه‌تێكی ناته‌ندروست و دور له پێوه‌ره‌كانی حزب و خزمه‌ت كردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكه.
دەقی بەیاننامەی ناڕەزایی گەنجانی یەکێتی لە گەرمیان
) به‌رێز / سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
به‌ڕێزان / جێگرانی سكرتێری گشتی (ی.ن.ك)
به‌ڕێزان / ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی (ی.ن.ك)
به ئامانجی خزمه‌تكردنی زیاتری كۆمه‌ڵایه‌نی خه‌ڵك، یه‌كێتی نیشتمانی له گه‌رمیان بریاری گۆرانكاری له پۆسته حكومیه‌كان داوه، به‌ڵام به داخه‌وه ئالیه‌تی گۆرانكاری له پشكی یه‌كێتی له پۆسته حكومیه‌كانی ناوچه‌كه ئالیه‌تێكی ناته‌ندروست و دور له پێوه‌ره‌كانی حزب و خزمه‌ت كردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكه، بروامان وایه ئه‌م پرۆسه‌یه نه‌ك ناكه‌وێته خزمه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی و دانیشتوانی گه‌رمیانه‌وه به‌ڵكو هۆكارێكه بۆ زیاتركردنی ده‌سته‌گه‌ری و خزمخزمێنه و هێنانه پێشه‌وه‌ی خه‌ڵكی بوده‌ڵه و بێشه‌هامه‌ت له سه‌ر حسابی یه‌كێتی نیشتمانی، ئێمه له ناوه‌ندی گه‌نجانی یه‌كێتی له گه‌رمیان له رێگه‌ی ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌وه به‌رێزتان له شێوازه ناته‌ندروسته‌كانی گۆرانكاریه‌كان ئاگادار ئه‌كه‌ینه‌وه و داواكارین هه‌رچی زوتره میكانیزمی گۆرانكاری له پۆسته حكومیه‌كان بكرێنه میكانیزمی باشتر، هه‌ربۆیه پێشنیار ئه‌كه‌ین:
: 1- گۆرانكاریه‌كی ریشه‌یی له پۆسته حكومیه‌كانی یه‌كێتی له گه‌رمیان بكرێت و پێویسته گۆرانكارییه‌كان گشتگیر بن و نه‌بنه هۆی زویر كردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئێستا له پۆسته‌كاندان و هه‌وڵبدرێ شوێنی شیاو بۆ ئه‌وانه‌ش بدۆزرێته‌وه كه له پۆسته‌كانیان خزمه‌تی خه‌ڵك و یه‌كێتیان كردووه.
. 2- پێویسته به فه‌رمی مه‌لبه‌ندی گه‌رمیانی یه‌كێتی رایبگه‌یه‌نێ یه‌كێتی چه‌ند پۆستی له گه‌رمیان هه‌یه و گۆرانكاری له چی پۆستێكدا ئه‌كات و داوا له هه‌موو ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌كێتی بكات كێ خۆی به شیاو ئه‌زانێ سیڤی پێشكه‌ش بكات.
. 3پێویسته جگه له مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیان، كه‌سوكاری شه‌هیدان و پێشمه‌رگه دێرینه‌كان و په‌رله‌مانتاره گه‌رمیانیه‌كان و سه‌ركرده گه‌رمیانیه‌كان و گه‌نجانی یه‌كێتی و دڵسۆزانی ده‌ره‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ندیش رۆڵیان له دیاریكردنی به‌رپرسه حكومیه‌كاندا هه‌بێت و پێویسته بڕوا به‌وه بهێنن به ته‌نیا مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی یه‌كێتی نیه نوێنه‌رایه‌تی ته‌واوی یه‌كێتیه‌كان بكات و ده‌یان و سه‌دان دڵسۆزی یه‌كێتی له ده‌ره‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ند خزمه‌ت به یه‌كێتی نیشتمانی ئه‌كه‌ن.
._4رێگه بگیرێ له هه‌ڵپه‌ی كادرانی ناو مه‌ڵبه‌ند بۆ وه‌رگرتنی پۆست و كادری مه‌ڵبه‌ند ئه‌گه‌ر دڵسۆزی یه‌كێتیه پێویسته له نێو مه‌ڵبه‌نده‌وه خزمه‌ت به حزب بكات نه‌ك له هه‌وڵی به ده‌ستهێنانی پۆستی حكومیدا بێت.
5 - رێگه نه‌درێ به‌رپرسی فه‌رمانگه حكومیه‌كان جارێكی تر داوای پۆست بكه‌ن و پێویسته ده‌موچاوی تازه و خوێن گه‌رم و خۆشه‌ویستی نێو خه‌ڵك و خه‌ڵكی پاك و خزمه‌تكاری خه‌ڵك پۆستیان پێ بدرێ.
6 - له سه‌رحسابی مه‌ڵبه‌ند گه‌رمیان و له سه‌ر بنه‌مای ته‌كه‌تول پۆسته ئیداریه‌كانی سنوری گه‌رمیان نه‌به‌خشرێته‌وه و نه‌درێته ده‌ستی ته‌كه‌تول یان مه‌ڵبه‌ندێكی تر بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی
7 - له ماوه‌ی حه‌فته‌ی رابردودا دوو نمونه‌ی زه‌قی ناشرینكردنی پرۆسه‌كه له به‌رچاومانه یه‌كێكیان هه‌ڵبژاردنێكی روكه‌ش و خراپ بۆ به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی رزگاری و ئه‌ویتریان دوو جار نوسراوكردن بۆ دوو كه‌سی جیاواز بۆ وه‌رگرتنی جێگری به‌ڕێوبه‌ری ۆشنبیری گه‌رمیانه. له كۆتاییدا ئێمه له ناوه‌ندی گه‌نجانی یه‌كێتی له گه‌رمیان دوا ئاگاداركردنه‌وه‌تان پێ ئه‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به فه‌رمی ده‌ستوه‌ردان له‌و شێوازه خراپه‌ی دیاریكردنی كاندیدانی پۆسته حكومیه‌كانی گه‌رمیان بكه‌ن و ته‌واوی ئه‌م پرۆسه خراپه رابگرن و رێگه بگرن له سه‌ر بنه‌مای ده‌سته‌گه‌ری و ته‌كه‌تول و خزمخزمێنه پۆسته‌كان یه‌كلایی بكرێنه‌وه و پێویسته ئه‌و نه‌خوێنده‌وار و مشه‌خۆرانه‌ی كه یه‌كێتیان له سنوری گه‌رمیان له هێزی یه‌كه‌مه‌وه كرده دۆراوی هه‌ڵبژاردن بوه‌ستێنرێن و به ئالیه‌تی گونجاو و پێوه‌ری باشتر پۆسته‌كان یه‌كلایی بكرێنه‌وه، وه له ئه‌گه‌ری درێژه‌دان به‌م سوكایه‌تیه به پێوه‌ره‌كانی حزب و رێبازی مام و خوێنی شه‌هیدان، كاردانه‌وه‌ی توندمان ئه‌بێت و پێویسته به‌رپرسیارێتی كاردانه‌وه‌كه‌مان له ئه‌ستۆ بگرن .
بۆ پێشه‌وه له پێناو سه‌ركه‌وتنی زیاتری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و خزمه‌تكردنی زیاتری كۆمه‌ڵانی خه‌لكی كوردستان ناوه‌ندی گه‌نجانی یه‌كێتی له گه‌رمیان 3/7/2015