وردەكاریی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پارتی و یه‌كگرتوو
پارتی له‌كۆبوونه‌وەەیكدا له‌گه‌ڵ یه‌كگرتووی ئیسلامی دوو بژارده‌ی بۆ لایه‌نه‌كان ئاشكراكردوه كه یه‌كێك له‌وانه، ته‌واوكردنی ئه‌م ویلایه‌ته‌ی بارزانیه له‌گه‌ڵ ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان.
دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان وه‌فدی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان كه له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوو له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، محه‌مه‌د فه‌ره‌ج ئه‌میدانی گشتیی یه‌كگرتوو، ڕایگه‌یاند: ئه‌م سه‌ردانه‌ی وه‌فدی پارتی، سه‌ره‌تایه‌كن بۆ گه‌یشتنی لایه‌نه‌كان به سازان.
وتیشی: دوای ئه‌م سه‌ردانانه، كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی پێنجقۆڵیش ده‌به‌سترێت.
نێچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانیش ڕایگه‌یاند: پارتی له‌گه‌ڵ سازانی لایه‌نه‌كانه بۆ هه‌ردوو پرسی ده‌ستور و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
وتیشی: ده‌ستور ته‌نها بۆ كه‌سێك نانوسرێت و ده‌بێت هه‌موان له‌سه‌ری رێكبكه‌ون .
PM:04:13:04/07/2015