وەفدی پارتی سەردانی نەوشیروان مستەفایان كرد

وه‌فدی پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان گه‌یشته‌ گردی‌ زه‌رگه‌ته‌ و وابڕیاره‌ له‌سه‌ر پرسی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم گفتوگۆ له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بكه‌ن.

پاش كۆبوونەوەی ئەمرۆی لەگەڵ وەفدی یەكێتی نیشتمانی، پاش نیوەرۆی ئەمرۆ شاندێكی‌ باڵای‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ نێچیرڤان بارزانی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ پارتی‌ گه‌یشته‌ گردی‌ زه‌رگه‌ته‌ و وابڕیاره‌ له‌سه‌ر پرسی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم و هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ یاساكه‌ی‌ باس له‌ سازان بكه‌ن.



PM:04:17:05/07/2015