مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆبوونەوە
وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان رایگه‌یاند بۆ تاووتوێكردنی پێشنیازه‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه.
عیماد ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان به پوك میدیای راگه‌یاندووه: "ئه‌مڕۆ 6ی ته‌مووزی 2015 مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ بۆ تاوتوێكردنی پێشنیازه‌كه‌ی پارتی له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی بۆ كۆتایی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه و دواتر به‌ڕه‌سمی وه‌ڵامی پارتی ده‌داته‌وه".
پاش كۆبوونەوەی دوێنێی وەفدی پارتی لەگەل وەفدەكەی یەكێتی، عیماد ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستانی ڕاگه‌یاند، پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆبونه‌وه‌كه‌یدا به‌فه‌رمی داوای كردوه، كه یه‌كێتی ڕه‌زامه‌ند بێت به مانه‌وه‌ی (مه‌سعود بارزانی) بۆ دووساڵی تر له پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم.
PM:02:11:06/07/2015