ڤیدیۆی شه‌ڕه قورسه‌که‌ی ئه‌مڕۆی پێشمه‌رگه‌و داعش له‌باشوری که‌رکوک
ڤیدیۆکه له باڤنیوز وه‌رگیراوه
چه‌کدارانی داعش شه‌وی رابردوو به درێژی 20 کم هێرشێکی به‌رفراوانیان کرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانی پێشمه‌رگه له‌باشوری که‌رکوک له‌ناوچه‌ی ( ریاز). له‌سه‌رجه‌م ئه‌و جێگایانه‌ی کردیانه ئامانجی هێرشه‌که‌یان شکان، ته‌نها له گوندی ( مروه )نه‌بێت، که پێشڕه‌ویه‌کیان کردبوو، دواتر پێشمه‌رگه و دژه تیرۆر و گه‌ریلا ئه‌و شوێنانه‌شیان کۆنترۆڵکرده‌وه. له‌و شه‌ڕه‌دا 6 پێشمه‌رگه شه‌هید و 19 برینداربوون، داعش‌یش نزیکه‌ی 100 که‌سی لێکوژرا که لاشه‌ی ده‌یانیان که‌وته ده‌ست پێشمه‌رگه.
ئه‌مه دیمه‌نێکی شه‌ڕه‌که‌یه..
PM:03:56:06/07/2015