جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان خاوه‌ن ماڵن‌و میوان نین له‌هه‌رێمدا.
له‌پاش كۆتایهاتنی كۆبونه‌وه‌ی شاندی پارتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه مه‌سیحیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا (نێچیرڤان بارزانی) جێگری سه‌رۆكی پارتی ڕایگه‌یاند، مامه‌ڵه‌ی ئه‌وان له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ژماره نییه.
له‌باره‌ی بونی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له‌هه‌رێمی كوردستاندا، نێچیرڤان بارزانی وتی:"ساحه‌ی كاركردنی په‌كه‌كه به‌ته‌نها له‌هه‌رێمی كوردستاندا نییه، په‌كه‌كه لێره میوانن".
ئه‌و لێدوانانه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی له‌كاتێكدایه، چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر مه‌سرور بارزانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی‌و ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، داوای له‌په‌كه‌كه كرد قه‌ندیل چۆڵ بكه‌ن. (
زیاتر بخوێنەرەوە)