وه‌زاره‌تی دارایی، سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مووچه‌ی مانگی ئایاری سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان له پێش جه‌ژندا دابه‌ش بكات، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌داهاتی نه‌وت هه‌یه‌تی و له بانكه‌كانی توركیایه، به دۆلاره، بۆیه به‌ئاسانی بۆ ناگۆڕدرێته‌وه به دینار.
کەناڵی knn ی بزووتنەوەی گۆڕان کە وەزیری دارایی لەو حیزبەیە لە هەواڵێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات وەزارەتی دارایی و ئابوری کوردستان رایگەیاند: سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مووچه‌ی مانگی ئایاری سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان له پێش جه‌ژندا دابه‌ش بكات، به‌ڵام له‌به‌رئەو هۆیە ناتوانرێت دابەش بکرێت.
بەپێی ئەو هەواڵە وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت " له‌م هه‌فته‌یه‌دا مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و شه‌هیدان و ته‌ندروستی و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌درێت ، گه‌ر پاره‌ی نه‌وته‌كه‌ش له توركیاوه بهێنرێته‌وه سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان وه‌ریده‌گرن".