دوای وەرگرتنی نمرەکانی کۆچی دوایی کرد

‌رێکار لە کاتی نەخۆشیەکەیدا
قوتابی رێکار ئەبوبەکر قادر قوتابی پۆلی ١٢ یەو خەڵکی رانیەیە، پاش وەرگرتنی نمرەکانی کە زۆر باشیش بووە، گیانی لەدەستداوە.

ئەو قوتابییە کۆی نمرەکانی ٥٨٨ بووە و وەک بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رانیە لە تۆڕە کۆمەلآیەتییەکان باسی دەکەن گەنجێکی رۆح سوک و زیرەک و بەئەدەب بووە.
 
رێکار ماوەیەکە تووشی نەخۆش دڵ بووەو لەحاڵەتی نەخۆشیشدا تاقیکردنەوەی ئەنجام داوە، دوای وەرگرتنی نمرەکانی بەهۆی ئەو نەخۆشیەوە گیانی لەدەستداوە.



AM:09:21:12/07/2015