یەكێتی: دەستگیركردنی جێگری مه‌ڵبه‌ندی شه‌نگالی یه‌كێتی نایاساییە
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی ١٥ی شه‌نگال و ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ئه‌لقوش، به‌بێ فه‌رمانی دادوه‌ر، دوور له‌هه‌ر رێكار و ئاكارێكی یاسایی و سیاسی ده‌ستگیركراون.
ده‌قی راگه‌یانراوه‌كه
سه‌باره‌ت به‌گرتنی هه‌ڤاڵانی شه‌نگال و كۆبوونه‌وه‌كان
به‌پێویستیی ده‌زانین له‌م راگه‌یه‌ندراوه‌دا، بۆ رای گشتی و میدیای كوردستانی رابگه‌یه‌نین كه:
*دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو (١١\١٢/٧/٢٠١٥) دوو هه‌ڤاڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، هه‌ڤاڵان حسێن ده‌رمان، جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی ١٥ی شه‌نگال و حیكمه‌ت مه‌حمود، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ئه‌لقوش، له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه و به‌بێ فه‌رمانی دادوه‌ر، دوور له‌هه‌ر رێكار و ئاكارێكی یاسایی و سیاسی ده‌ستگیر كراون، رایده‌گه‌یه‌نین، كه: سه‌روه‌ری یاسا به‌هه‌ر هۆكارێك كه هه‌یه، پێشێل نه‌كرێت و پێویسته هه‌رچی زووه ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌مان ئازاد بكرێن.
*هاوكات، راشیده‌گه‌یه‌نین، پاش ئه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی، بڕیاریدا، كه وه‌فدی باڵای گفتوگۆی یه‌كێتیی، خولی دووه‌می گفتوگۆكانی، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان، به‌تایبه‌ت بۆ پرسی سه‌رۆكایه‌تی و ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان و سازانی نیشتمانیی ده‌ستپێبكاته‌وه، وه‌فدی باڵای گفتوگۆ له‌و پێناوه‌دا جگه له كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا، كه رۆژی (٩/٧/٢٠١٥) به‌ڕێوه‌چوو، تائێستا داواكاری بۆ كۆبوونه‌وه له‌خولی دووه‌میدا، ئاراسته‌ی هیچ لایه‌كی دیكه نه‌كردووه‌و هه‌ر ده‌نگۆیه‌ك له‌و باره‌یه‌وه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه.
روونیشیده‌كه‌ینه‌وه، بۆ سازدانی هه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌ك، بۆ درێژه‌پێدانی گفتوگۆكان، وه‌فدی باڵای گفتوگۆ، به‌پێی ئه‌ركه‌كانی و ئاماده‌كردنی راپۆرتی پێویست بۆ كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، بڕیاره‌كان جێبه‌جێده‌كات.
له‌گه‌ڵ رێزماندا
راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
PM:03:01:12/07/2015