پارتی: نەوشیروان مستەفا هەوڵ بۆ جیاكردنەوەی سلێمانی دەدات
نەوشیروان مستەفا
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕه‌خنه له سیاسه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌گرێت، له‌سه‌ر جیاكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی سلێمانی و پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌خنه‌ش له یه‌كێتی ده‌گرێت ده‌ڵێت: "پاشكۆی گۆڕانن”.
"عه‌لی عه‌ونی” ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، له لێدوانێكدا به(باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: له‌سه‌ر پرسی ده‌ستوور و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان گفتووگۆكان به‌رده‌وامن و سه‌ردان و بینینی یه‌كتری درێژه‌ی ده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئومێد هه‌یه ئه‌و پرسه چاره‌سه‌ر بكرێت، له كاتێكدا له‌م پرسه براوه و دۆڕان نییه، چونكه ئه‌گه‌ر براوه‌بین، هه‌موومان ده‌یبه‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر دۆڕاوبین هه‌موومان ده‌یدۆڕێنین، چونكه هه‌موومان له‌یه‌ك پاپۆڕداین، پاپۆڕكه بگاته‌جێ هه‌موومان سه‌لامه‌تین وه‌رگه‌ڕا هه‌موومان وه‌رده‌گه‌ڕێین و پێكه‌وه ده‌خنكێین، بۆیه ئه‌مه هی ئه‌وه نییه یاری به‌ئاگر بكرێت، چونكه هه‌موو پرسێكی كوردستان نابێت به ئاسانی ته‌ماشابكرێت، ئه‌مه گرێدراوه به ئاینده‌ی وڵاتێك گرێدراوه به مێژووی خه‌باتی گه‌لێك، گوتی: "پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئیستحقاقی خه‌ڵكی كوردستانه، ئێمه داوایی یاسایه‌ك ده‌كه‌ین بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نه‌ك بۆ كه‌سه‌كان ئه‌مه گفتووگۆیه. گفتووگۆی دووه‌م كاندیدی ئێمه سه‌رۆك بارزانییه ئه‌و كاته‌ی بارزانی له په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا ئه‌م بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه، هه‌زار و یه‌ك تیرۆر و نه‌زه‌ری هێنایه ئاراوه، ئه‌وان گوتیان،(سه‌رۆكی هه‌رێم، پرسێكی گرنگه گرێدراوه به هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان، چۆن ده‌بێت له‌په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه به‌ڕێككه‌وتنی حزبه‌كان دیاری بكرێت، ئه‌م په‌رله‌مانتارانه نوێنه‌ری خه‌ڵك نییه، خه‌ڵك خۆی ده‌بێت سه‌رۆكی هه‌رێم دیاری بكات”.
گوتیشی: "ئه‌وان ده‌یان گوت ،(ده‌بێت سه‌رۆكی هه‌رێم له خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵبژێرێت)، باشه بارزانی له 2009 له هه‌ڵبژاردن بووه به‌ربژێری پارتی و یه‌كێتی و لیستی هه‌ردوو حزب %58 ده‌نگه‌كانیان له‌و ساڵه به‌ده‌ستهێنا سه‌رۆك بارزانی خۆی زیاتر له %70ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا، ئێستا هه‌مان ئه‌و كه‌سانه دێن ده‌ڵێن چۆن ده‌بێت سه‌رۆكی هه‌رێم له خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵبژێرێت، ئه‌ی ئێمه نوێنه‌ری كێین، تا خه‌ڵك هه‌ڵی بژێرێت، بۆیه ئه‌مه پرسێك نییه به‌پێی زه‌وقی گۆڕان دانرابێت كه‌ی حه‌زی كرد، له‌په‌رله‌مان هه‌ڵبژێرێت یان له ناو خه‌ڵك”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: وه‌ك بیروبۆچوونی كه‌سی پێی وایه ڕاپرسی له‌ناو خه‌ڵك بكرێت بزانرێت خه‌ڵك خۆی پێی خوشه سه‌رۆك هه‌ڵبژرێت، یان له‌په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێرێت.
له‌باره‌ی نزیك بوونه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی "عه‌لی عه‌ونی”، ئاماژه به‌وه ده‌كات: كاتی خۆی حزبه‌كان ده‌یان گوت،(یه‌كێتی بۆته پاشكۆی پارتی)،به‌ڵام ئێستا ئه‌گه‌ر پاشكۆیه‌تی پارتی عه‌یب بێت، كه‌چی ئێمه به‌چاوی ڕێز‌و هاوكار و هاوپه‌یمانی شه‌ریك له ده‌سه‌ڵات ته‌ماشامان كردووه، به‌ڵام ئێستا بوونه‌ته پاشكۆی گۆڕان”.
له‌باره‌ی ده‌نگۆی هه‌رێمی سلێمانی، له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌سه‌ركرده‌كانی گۆڕانه‌وه، عه‌ونی، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو: له ساڵی 2005 نه‌وشیروان مسته‌فا و هه‌ندێك له كادیرانی یه‌كێتی له ده‌ره‌وه گفتووگۆیان كردبوو و گوتبوشیان چاوه‌ڕین پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ڕانییه و ئاكرێ دروست ببێت تا به‌پێی یاسایی عێراقی خۆمان جیا بكه‌ینه‌وه، ئه‌م هه‌مووژانه كه سلێمانی ده‌یگرێت، خۆپیشاندان ده‌كرێت، مان ده‌گرن، ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن، ئه‌مه هه‌مووبۆ ئه‌وه‌یه خه‌ڵك ڕابهێنن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مادام هه‌رێمی كوردستان ناتوانێت گاز دابین بكات، به‌نزین دابین بكات، مووچه دابین بكات، ئه‌وه من خۆم جیاده‌كه‌مه‌وه، ئه‌گه‌رنا وه‌زیری كاره‌با هی ئێمه نییه هی یه‌كگرتووه و هاوپه‌یمانی ئه‌وانه، له‌یه‌كگرتوو بپرسن بۆ كاره‌با ناده‌نه سلێمانی، ئه‌ی مووچه په‌یوه‌ندی به وه‌زیری دارایی نییه، كه گۆڕانه. ئه‌وان حاسیبه‌یان ده‌هێنا ده‌یان گوت ئه‌گه‌ر به‌س داهاتی ناوخۆی هه‌رێم ڕێك بخه‌ین به‌شی به‌ڕێوه‌بردنی دوو ده‌وڵه‌ت ده‌كات، كاكه وه‌زیری داراییت ئه‌گه‌ر دوو ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه ده‌به‌یت، فه‌رموو به‌و پاره‌یه، چوار ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه ببه، گه‌رده‌نت ئازابێت، بۆیه ئه‌وان ده‌مێكه خه‌ون به‌وه‌وه ده‌بینن هه‌رێم جیاكه‌نه‌وه، كه من دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه ئه‌م ساڵ له حكوومه‌ت نه‌كشێنه‌وه ساڵی داهاتوو له حكوومه‌ت ده‌تكشێنه‌وه، ئه‌مه یارییه، یاری زۆری پێوه ده‌كرێت، بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵك رابهێنن بڵێن كاكه حه‌قی خۆمانه هه‌رێم جیاكه‌ینه‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێم هچیمان بۆناكات، له كاتێكدا ئه‌گه‌ر قه‌یران هه‌بێت له هه‌ولێرو دهۆكیش هه‌یه ئه‌م جیاكردنه‌وه جییه؟.
PM:03:07:12/07/2015