مەلا عەلی كەڵك داوا دەكات چارەسەری گەنجەكەی راپەڕین بكات
پاش ئەوەی بەهەوڵی ژمارەیەك پەرلەمانتاری لیژنەی مافی مرۆڤ گەنجێكی خەڵكی راپەڕین كە بەهۆی نەخۆشییەوە بەزنجیر بەسترابووەوە، رەوانەی نەخۆشخانەكرا، مەلا عەلی كەڵك دەڵێت دەتوانێت چارەسەری ئەو گەنجە بكات.
دوێنێ یەكشەممە گرتەیەكی ڤیدیۆیی لە گەنجێك بڵاوكرایەوە كە ناوی موعتەسەمەو خەڵكی راپەرینەو بەهۆی نەخۆشیەوە بەزنجیر بەستراوەتەوە. ئەمەش دەنگدانەوەی زۆری لێ كەوتەوەو مەلا عەلی كەڵەكیش داوا دەكات ئەو گەنجە ببەنە لای بۆ ئەوەی چارەسەری بكات .
مەلا عەلی كەڵەك دەڵێت: پەیوەندی زۆرم پێوەكراوە بۆ ئەوەی ئەو گەنجەی شاری رانیە كە تووشی نەخۆشی دەروونی بووە چارەسەری بكەین... بە خۆشحاڵیەوە بەئەركی خۆمی دەزانم خۆم سەردانم بكردبا بۆ مەبەستی چارەسەركردنی لەشوێنی خۆی ، بەڵام لەبەر زۆری سەردانی خەڵك لەهەموو لایەكی دونیا ئەم مەجالەم نییە ، داواتان لێدەكەم هەركەسیك دەیناسێت با ئەو گەنجە بێنێتە لای من و چارەسەرەكەی و تێچووی رێگاكەی لەسەر خۆمە .
ئەمرۆ هەر یەك لە پەرلەمانتارانی كوردستان سۆران عومەر، منیره عوسمان و قادر رەزگەیی موعتەسەممان لەو شوینە رزگار كردو بڕیارە روژی ٤ شەم بە ئامبولانسی تایبەت موعتەسەم لەریی وەزیری تەندروستیەوە ببریت بۆ چارەسەرو وەزیری شارەوانیش بەلینی پارچە زەوی و وەزیری ئاوەدانكردنەوەش بۆ دروست كردن و قایمقامی رانیەش بو هەموو هاوكاریەك ئامادەیە.
PM:10:08:13/07/2015