ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان، بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ده‌ڵێت، ده‌بێت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، سه‌رۆك و سكرتێر، دڵنیا بن كه پێشمه‌رگه له سه‌نگه‌ره‌كان پاسه‌وانی ئه‌وانن، بۆیه پێویست ناكات داوای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییان لێ بكه‌ن؛ ده‌شپرسێت، ئایا ناو په‌رله‌مان ده‌مانچه و 111 تفه‌نگ یان بۆچییه؟
ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان، بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بەماڵپەڕی فەرمی پارتی KDP.info دەڵێت: ئاگاداری ئه‌و داواكارییه‌ی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان نیم و ئاگاداری ڕه‌زامه‌ندیی جه‌نابی (كاك مسته‌فا) نه‌بوومه كه ڕه‌زامه‌ندی داوه له‌سه‌ر دابینكردنی ئه‌و چه‌ك و شتانه؛ هه‌رچه‌نده جه‌نابی وه‌زیر ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌ی هه‌یه، به‌ڵام ده‌بووایه ئێمه‌یش وه‌كو وه‌زاره‌ت بمانزانیبووایه، به‌ڵام له‌م پرسه ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه و له رێگه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كان گوێبیست بووم".
(ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان) ده‌یشپرسێ، ''ده‌ڵێم ئه‌ی ئێمه وه‌كو هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و ده‌زگای ئه‌منی، پاسه‌وان و پارێزه‌ری په‌رله‌مان نین، ئیتر په‌رله‌مان ئه‌مه‌ی بۆچییه؟ ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه، ئه‌فسه‌رانی یه‌كه‌كانمان له‌سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌داوای ده‌مانچه‌و چه‌كمان لێ ده‌كه‌ن، به‌ڵام هێشتا نییه تا بۆیان‌ی دابین بكه‌ین".
ئەمڕۆ ٧/١٤ ئومێد خۆشناو سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە بە واژۆی سكرتێری پەرلەمانی كوردستان نووسراوێك ئاڕاستەی وەزارەتی پێشمەرگە كراوە بۆ پێدانی 111 چەكی كڵاشینكۆف، 111 دەمانچە، 13 هەزار و 200 گولله‌ی كڵاشینكۆف، 444 مەخزەنی دەمانچە و سێ هەزار و 300 فیشەكی دەمانچە، وەزارەتی پێشمەرگەیش رەزامەندیی لەسەر دەربڕیوه، ئەو پێداویستییە سەربازیانەی كە سكرتێری پەرلەمان داوای كردوون، بڕی نیوملیۆن دۆلاریان تێدەچێت، كە ئەوە دەچێتە خانەی ئیمتیازات بۆ پەرلەمانتاران.