دوو مانگ‌و نیو لەمەوبەر نەوشیروان مستەفا چی لەسەر سیسەتمی پەرلەمانی‌و بارزانی وت؟

ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان بۆچوونی نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر سیستەمی پەرلەمانی و بارزانی و پۆستی سەرۆکی هەرێم ئاشکرا دەکات.

شیروان برایم خواز ئەندامی جڤاتی بزووتنەوەی گۆڕان رای نەوشیروان مستەفا لەسەر بارزانی ئاشکرا دەکات کە لەکۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی رۆژی ٥/٢ ئاماژەی بۆ کردووە.

بەپێی قسەی ئەو ئەندامەی جڤات، نەوشیروان مستەفا وتوویەتی : دڵنیاتان بکەمەوە جارێکی تر مسعود بارزانی ناتوانێت بیر لەشەری ناوخۆ بکاتەوە و خۆشی ئەوە باش دەزانێت.

بەپێی قسەی ئەو ئەندامەی جڤات رێکخەری گشتی وتوویەتی" خۆتان دەزانن دەیان قونسوڵگەری و نوێنەی وڵاتان لە کوردستانن ، جگە لەوە چەندین کۆمپانیایی بازرگانی ئەمریکی و ئەوروپی لە کوردستانن، ئەوە جگە لەوە باسی بەرژوەندیە شەخسیەکانیان ناکەم ).

وەک برایمخواز ئاشکرای دەکات، لە کۆتایی قسەکانیدا نەوشیروان مستەفا وتوویەتی : بۆیە دوودڵ مەبن لە هەنگاو نان بەرەو سیستەمی پەرلەمانی.




AM:12:46:19/07/2015