وێنە.. ژنە نوسەرێكی دیكەی كورد لەسەر هوهاكەی سلێمانی هاتە دەنگ

هانا عەلی نوسەر‌و چالاكوانی بواری ژنان بە نوسینی وتارێك دژی ئەو رووداوەی لە سلێمانی روویدا‌و كۆمەڵێك خەڵك هوهایان لە ژنێك كێشا هاتە دەنگ.


هانا عەلی بە بڵاوكردنەوەی وێنەیەكی خۆی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوك دەنوسێت: هەر کە ڤیدۆیەکەم بینی، یەکسەر خەیاڵم گەرایەوە پێش ١٥ ساڵ و فیکە لێدانی نزیک هەزار پیاوی نزیک مزگەوتی گەورەی سلێمانیم هاتەوە یاد، کە بە پەلە تاکسیەکم گرت و هەڵهاتم لە دەستی ئەو هەموو چاوو دەست و سەرە نەخۆشە، بەڵام هەردوو مێژووەکە دوو ڕەهەندی سیاسی و دوو جۆر مینتاڵیەتی سیاسی جیاواز، پڕاکتیکی ئەکات.


ئەو دەنوسێت: ئایە بەڕاست خەڵکی سلێمانی بێ بەرین لە هەموو کلتوورە خراپەکانی کۆمەڵگای کوردستان؟ ئایە خەڵکی سلێمانی، وەک هەموو ناوچەکانی تری کوردستان، تاوانبار نیە، بە ژن کوژی و جاشایەتی کردن و ملی کورد بڕین؟


دەقی وتارەكە لێرە بخوێنەرەوە


وێنەی هانا عەلی نوسەر‌و هەڵسوڕاوی بواری ژنان







PM:04:55:19/07/2015