رۆژی جەژن پەرلەمانتاری گۆڕان عەلی حەمە ساڵح سەردانی نەوشیروان مستەفا دەکات، هەرچەندە سەردانەکە تایبەتبووە بە جەژن، بەڵام ئەو پەرلەمانتارە هەندێک زانیاری دارایی بۆ رێکخەری گشتی گۆڕان باس کردووە.
لە تۆڕی کۆمەلآیەتی فەیسبووک پەرلەمانتار عەلی حەمە ساڵح دەڵێت: دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه‌م خسته‌روو بۆی که به‌هۆی هه‌ڵه‌و گه‌نده‌ڵی و هه‌درو قۆرخکاری له سیاسه‌تی نه‌وتدا وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کان زیاتر له ٨ ملیار دۆلار قه‌رزاره.
ئەو پەرلەمانتارە درێژە بەقسەکەی دەدات و دەڵێت: زیاتر له ٤ ملیار دۆلاری مافی کۆمپانیا نه‌وتیه جیهانیهکان، بایی ملیار‌و ٥٠٠ هه‌زار دۆلار نه‌وت فرۆشراوه‌و پاره وه‌رگیراوه‌و نه‌وته‌که نه‌دراوه، نزیکه‌ی ٣ملیار دۆلاری کۆمپانیا نه‌وتییه‌کانی ناوخۆ قه‌رزدارن که بایی سه‌دان ملیۆن دۆلار گازوایلیان به‌چی بێ ره‌سید کڕیوه‌و پاره‌نیه بیده‌نه کۆمپانیاکان، ٢١ مانگه پاره‌ی پاڵاوتنی نه‌وت نه‌دراوه‌ته کار‌و قه‌یوان که هه‌موو روژێک ١٢٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتیان پاڵاوتووه‌و به‌رمیلی به ١٧ دۆلار. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی نزیکه‌ی ٨ ترلیۆن دیناری بانقه بازرگانیه‌کان ده‌ستکاری کراوه‌و قه‌رزه له‌سه‌ر حکومه‌ت، موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران قه‌رزاره، حکومه‌ت که یه‌ک ترلیۆن ٧٥٠ ملیار دیناره، زیاتر له یه‌ک ترلیۆن و ٤٠٠ ملیار دیناری به‌ڵێنده‌ران قه‌رزاره. باسی ئه‌و گه‌نده‌ڵی و مافیا کارییهم کرد له بواری نه‌وت و زه‌ویدا به‌رده‌وامه‌و ٢٠١٤ له هه‌موو ساڵێکیش گه‌نده‌ڵی زیاتر تێدا کراوه‌و چه‌ند نمونه‌یه‌کم خسته‌روو. زیاتر له ٦ هه‌زار پرۆژه وه‌ستاوه.
عەلی حەمە ساڵح دەڵێت: کاک نه‌وشیروان ئه‌م هه‌موو قه‌رزو قه‌یرانه چۆن چاره ده‌بێت؟ ئەویش وتوویەتی هه‌رچه‌نده نیگه‌رانیه‌کم له‌رووخساری بینی، به‌ڵام به ئومێده‌وه وتی: ئه‌گه‌ر سیستمێکی حوکمڕانی باش دابمه‌زرێنین به چه‌ند ساڵێکی که‌م پلان دادەنێین و چاره‌ی ده‌که‌ین.