فرۆكە جەنگییەكان مۆڵگەکانی داعشیان لەبەرزاییەكانی بادۆش بۆردومان كرد
بەپێی راگەیەنراوێكی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی ئه‌مڕۆ سێشەممە بۆ جارێكی تر به‌رزاییه‌كانی بادۆش له لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆردومان كرایه‌وه و زیانی زۆریان به بنكه و باره‌گاكانی تیرۆریستان گه‌یاند.
كاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه, رێككه‌وتی 21-7-2015 چه‌ند بنكه و باره‌گایه‌كی تیرۆریستانی داعش له به‌رزاییه‌كانی بادۆش كه ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر ئاسكی موسڵ, میحوه‌ری رۆژئاوای دیجله, بۆ چه‌نده‌مین جار له لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆردومان كرایه‌وه.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی كه‌وتوون, به هۆی ئه‌و بۆردومانانه‌وه كه چه‌ند رۆژێكه له‌سه‌ر یه‌ك ده‌كرێته سه‌ریان, زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆر به‌ر تیرۆریستان كه‌وتووه.
PM:12:58:21/07/2015